شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: جەمعی نوێژەکان نیوەڕۆ و عەسر، مەغریب و عیشا جەمع بکەرەوە «كَيفَ ما تَشاء» لە سەفەرێکا دوو مەنزڵ ڕێ بێ کە شەرتی قەسری تیا جێبەجێ بێ بۆ «جمع التّقديم» سێ شەرتی کامڵ قەرار دراوە، ئەی برای فازڵ نوێژی ئەووەڵیان لە پێشا بکەی ئینجا دووھەمیش ھیچ تەفرە نەدەی نیەتی جەمعی دووھەمت ببێ لەو کاتا ئەوەڵ ئەھێنیتە جێ با ھێشتا وەختی ئەووەڵیان مابێ بگەیتە ماڵ و سەفەر تەواو بێ *** قەرار دراوە بۆ «جمع التّأخير» دوو شەرت لەوانا قەت مەکە تەقسیر نیەتی جەمعت ببێ لەبۆیان بەر لە ئینتیھای وەختی ئەووەڵیان ھەروا سەفەرت دەوامی ببێ تا ئەو دوو نوێژە ھەردوو ئێنە جێ ++++++++++++++++++++++