شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئاوی تەھارەت چۆن ئەبێ ئەو ئاوەی ئەشێ لەبۆ تەھارەت بۆت بەیان ئەکەم بە چەن عیبارەت ئاوی دەریایە و چەم و جۆباران ئاوی کانی و بیر، ھەم بەفر و باران ئەمما بەری بێ لە کلکە بۆ ناو وەکوو سزگاو و گوڵاو و ئارداو کار نەکراو لە غوسڵ یا لە دەسنوێژا ئەسحابە ئاوی وایان ئەڕێژا ھەم نەگۆڕابێ تام و ڕەنگ و بۆی ئیللا بە مەعبەر یا قەرارگای خۆی ئاوێ بگاتە حەددی قوللەتەین جاری یا وەستاو، ئەی نووری عەینەین پاکە و پاکۆکەر لەبۆ غەیری خۆی تا نەگۆڕابێ ڕەنگ یا تام یا بۆی کەمتر لەو حەددە جاری یا وەستاو کە پیسی تێکەوت پیس ئەبێ تەواو لاکین بۆ جاری قەولێکی قەدیم ھەیە و مەقبووڵە لای ئەھلی تەعلیم با پیسی تیابێ پاکە و پاکۆکەر مەگەر وەسفێکی بگۆڕێ یەکسەر ++++++++++++++++++++++