شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: سوننەتەکانی دەسنوێژ سوننەتی دەسنوێژ بە نەقڵی سەلەف «بِسْمِ اللّە» کردن، جا شۆرینی کەف سێھەم سیواکە، ئەمما بە ئیراک تام و بۆنی دەم خۆشتر ئەکا چاک ڕادانی ئاوە لە دەم و لە لووت بە سێ جار سێ جار، چاکترە و مەزبووت تەعمیمی مەسحیش لەبۆ سەر و گوێ دەس خستنە ڕیش و پەنجەی دەست و پێ پێش بخە لای ڕاست لە دەست و لە پێ لەسەر لای چەپت سوننەتە و بەجێ سەرکەوە لە فەرز دامەمێنە پەست بۆ شۆرینی پێ و دەموچاو و دەست شەوقی ناوچاو و بریقەی دەست و پێ ڕۆژی قیامەت بەمە دێتە جێ شۆرین و مەسحت بە سێ جار سێ جار بە خێری سوننەت ئەتکا بەھرەدار یەک لە شوێنی یەک بۆ ئەم ئادابە تەدلیکی ئەعزات خێر و سەوابە دوعای پاش دەسنوێژ وەکوو مەشھوورە ئەگەر بیخوێنی ئیحسانی زۆرە ++++++++++++++++++++++