شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: دیسان دڵەکەی پڕ کەدرم مات و حەزینە دیسان دڵەکەی پڕ کەدرم مات و حەزینە بۆ دیتنی دڵداری بە ئاھ و بە ئەنینە وەک بوڵبوڵی سەر چڵ لە فیراقی گوڵی گوڵزار شەیدایە خەریکی جەزەع و شین و گرینە کولرایەوە دیسان بە موژەت زامی دەروونم چی بکم لەدەس ئەم ئێشە ھەمووی کۆنە برینە ھەر ساتێ بە دەردێکۆ ئەناڵێ دڵی زارم ڕۆژێ نییە ساکن بێ لە ئەم ناڵە و شینە سەمتوورە مەگەر سینەیی پڕ جۆش و خرۆشم، وا دەنگی ئەوەند ماتەم و خەمبار و حەزینە؟ ئەشکم کە لەتاو عەشقی گوڵی کوڵمی نیگارم شایق دەڕژێ گشتی ئەڵێی قەترەیی خوێنە ++++++++++++++++++++++