شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ڕەببی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ ڕەببی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ بەندە عەبدم، تۆ خوامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ شەرمساری بارەگاتم، ڕووم نییە سەر ھەڵبڕم خۆت کە بەخشندەی گونامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ موشکیلاتی دین و دنیام ھەر بە لوتفت حەل دەبێ ساحیب و موشکوڵ گوشامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ خۆت حەکیمی ئاگەداری ئێش و ئازاری منی داروویی دەردی شیفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ ماڵ و ڕزق و عومر و دەوڵەت عیزەت و زیللەت ھەموو ھەر بەدەست خۆتە نیزامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ گەر دەرم کەن بچمە کوێ؟ لای کێ سکاڵای خۆم بکم؟ مەرجەعی لاڵە و تکامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ ڕووی دڵ و ڕۆحم لە تۆیە یا ئیلاھەلعالەمین ڕەببی خۆت مەعبوودی عامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ بەندە ھیوام گەر بە ڕەحمت بێ لەکەس باکم نییە لابەری جەور و جەفامی مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ عەبدی زاتی پاکی خۆتە ڕەببی شاھۆ ی لانەواز باعیسی خۆشی و سەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ بەندە ھیوام گەر بە ڕەحمەت بێ لە کەس باکم نییە لابەری جەور و جەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ عەبدی زاتی پاکی خۆتە ڕەببی شاھۆی لانەواز باعیسی خۆشی و سەفامی، مەرحەمەت کە ڕەحمەتێ ++++++++++++++++++++++