شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: بپرسن لە گشت عالەم سەرانسەر بپرسن لە گشت عالەم سەرانسەر کێ دیویە ئاغا ببێ بە نۆکەر؟ چەندە بەد نمەک چەند ناماقووڵن چەندە دوژمنی، خودا و ڕەسووڵن برا وا دیارە دوژمن ناناسن کە چەند بەدپێس، سوپڵە و ناڕاسن ساڵەھای ساڵە نان خۆری کوردن ئێستاکەش وەھا پیس و نامەردن بە پارەی ئێمە شتان دەسێنن لەبۆ نەمانمان بە کاری دێنن بەبێ بەزەیی خوێنمان ئەڕێژن کە چی مردوویشمان بمرێ ناینێژن بە زێڕ و زیوی ئێمە خەفەتبار چاویان سوور بووە، بوون بە گورگی ھار بەڕاستی بمرین گشت بە یەکجاری گەلێ چاکترە لە خزمەتکاری ++++++++++++++++++++++