شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: خودایا بە ئەوزاعی عالەم خەبیری خودایە بە ئەوزاعی عالەم خەبیری بە ڕەفتاری ئەولادی ئادەم بەسیری لە سەد دەی تەقالا ئەدەن بۆ سەلامەت ئەوەی کەی خراپە چ جوان و چ پیری نیھادیان لە خۆت ئاشکرایە چییە کە عالم بە ئەسراری ما في الضَميری بەڕاستی بەڵان بۆ عوموومی بەشەر چ شەرقی، چ غەربی، چ ژووری، چ ژێری ئەبینی بە کۆمەڵ لە دین دەر دەچن بەبێ شەرم و تەقیە غەنی و فەقیری پەنامان بە خۆتە کە ھەر خۆتی تەنیا بە تەدمیری زیندیق و مولحید قەدیری ++++++++++++++++++++++