شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: واقی وڕ ما ماسیوای زاتت لە کونھی زاتی تۆ واقی وڕ ما، ماسیوای زاتت لە کونھی زاتی تۆ مات و سەرسامن لە سیڕ و موعجیزەی ئایاتی تۆ زەڕڕە زەڕڕەی عالەمین و خەڵق و ئەمری کائینات شاھیدن بۆ زولجەلالی و قودرەت و ئیسباتی تۆ باوەڕم وایە بە زاتت، ھەیت و بوویی و ھەر ئەبی ئاگەداری گشتی ئەسرار و ھەموو نییاتی تۆ خالقی مەخلۆقی، بۆ تۆ خالقێ نەبووە و نییە موحییی ئێسکە ڕزیوی کافیەی ئەمواتی تۆ ڕازیقی گیانداری حەتتا وردە کرمی چاو نەدیو دەست گیری بێ کەسان و قازیی حاجاتی تۆ ڕەھنمایی ڕێگە ون کردووی ھەژاری وەک منی ساحیبی ڕەحمی عەزیم و خاوەنی خەیراتی تۆ ئیلتیجام ھێنایە بەر قاپیی بوڵندت، ڕەببەنا! ڕەت بڵاوم، تۆی ئومێدم، جامعی ئەشتاتی تۆ عەبدی خۆتە ڕەببی شاھۆ! چاوەڕێی ئیحسانتە غافر الذنب و کەریمی ساتر اللذاتی تۆ ++++++++++++++++++++++