شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆش سوخەنی تۆ قەد نەیشەکەر و دولبەر و شیرین دەھەنی تۆ دەشکێنێ بەھای عەتری وڵات پەرچەمی خاوت ئەی غالیە موو، موشکی خەتا و خوتەنی تۆ کوڵمت وەکوو گوڵ وایە، لەبت سوور و بە ڕەونەق ئەی لێوی نیگار لەعل و عەقیقی یەمەنی تۆ بەو ڕوومەتی مەحبوب و قەد و شێوە جوانەت ڕوومەت قەمەر و موو کەمەر و گوڵ زەقەنی تۆ حەیرانە خەیاڵ و دڵی شاھۆ لە جوانیت سوبحانە کە چەند نازک و ناسک بەدنی تۆ ++++++++++++++++++++++