شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: کلیلی قوفڵی قاپی موشکیلاتم سەبارەت: ١٩٣٧/٣/١٦ کلیلی قوفڵی قاپی موشکیلاتم فەرەح بەخشی دڵی مەحزوون و ماتم نەسیمی سوبحی نەورۆزی ئومێدم گوڵم تۆی چاوەکەی ئاوی حەیاتم ھیلالی ڕۆژی جەژنی بێ ئومێدان ھەسێرەی ڕوونی ئیقباڵی وڵاتم ئەزانێ خۆ ئەمن سەودازەدەی تۆم ئەسیری میھر و مەربووتی وەفاتم ھەواخواھی ھەواخواھانی خۆتم بە گیان و دڵ ھەمیشە گیان فیداتم لە دڵما خەم لەسەر خەم کۆمەڵی بەست نەماوە تاقەتی سەبر و سوباتم بە حاڵم گەر بزانیت چەند پەشێوم بەبێ پەروا ئەکۆشی بۆ نەجاتم ئەگەر ڕەحمێ نەفەرمووی تۆ بە شاھۆ بە ناچاری ئەکەم تەرکی وڵاتم ++++++++++++++++++++++