شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: تاتای سەری زوڵفی ڕەشی پەرچەمی یارم تاتای سەری زوڵفی ڕەشی پەرچەمی یارم وەک تەوقی غەزەب چۆتە ملی قەلبی ھەژارم تابووری موژە دەس بە سنان بۆ منی بێکەس ئامادەیە وەک عەسکەری خوێنڕێژی تەتارم شمشێری برۆی حازرە بۆ گەردنی عاشق وەک شیری عەلی چۆن بووە بۆ جەیشی کوفارم ئەو خاڵە بەسەر ڕوویەوە وا دیارییە شایق بۆ مورغی دڵان دانەیە دای ناوە نیگارم ++++++++++++++++++++++