شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین لەگەڵ دراوسێ بەڕاستی براین چونکە نەتەوەی ئادەم و حەواین لە قەدیمەوە ھەموو پشتاوپشت خۆشی و تاڵیمان وەک یەک بووە گشت لەگەڵ ئەم و ئەو، باوک و برا بین وەھا پێویستە کە ماڵ جیا بین ماڵی من بۆ تۆ، تۆ بۆ من نابێ ئەگەر ھاتوو بوویش، خۆشی تیا نابێ شەریکی خەڵقی، ھەر خەریکییە نەتیجەی ئاخر ھەر تەریکییە یەک بین چاکترە، نەوەک بە ناکاو دوژمن بمانکات بە پۆڕی خوراو ++++++++++++++++++++++