شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: جەمالی نووری سەعادەت لە ئەوجی بورجی عیراق جەمالی نووری سەعادەت لە ئەوجی بورجی عیراق تلوعی کرد و موقارن بە ڕۆژی چوارەم تاق چە نوورێ؟ پرتەوی خوایی موعادیلە بە شەفەق جەماڵی چی؟ کە جەلالی مونیری کرد ئافاق زیایی پرتەوی دادی میسالی لەمعەیی ڕۆژ فڕاندی زوڵمەتی لەیلی دوجایی زوڵم و نیفاق جەلیسی کورسی عالی وەزارەتی عەدلی نەژادی حاکمی بابان موحیببی داد و ویفاق دوڕڕی بەقیمەتی تاکی خەزێنەیی شاھان فەریدی عەسرە شەھیرە بە ئەحسەنی ئەخلاق لە ترسی ھەیبەت و ڕوعبی جەماعەتی دوژمن ھەمیشە لفە بە یەکدا ساقیان بالساق بە عەدل و داد و سەماجەت، بە بەزل و جوود و سەخا عەدیلی جەعفەر و یەحیا بە کەوکەبە و ئینفاق بە علم و عەقڵ و کیاسەت، بە حلم و فەزڵ و شەرەف بە عەزم و حەزم و سیاسەت، بە قەول و عەھد و میساق موجەللی فەخرە لەبۆ عەرەب و کورد و تورک و عەجەم میسالی سەددی ڕەگینەیە وەعدە و میساق ئومێد ئەکەم کە بە یومنی قودوومی موحتەشەمی بگاتە ئەوجی عولا تاج و تەختی حوکمی عێراق تەشەککوراتی وجوودی، فەریزەیی عەینە لەسەر جەماعەتی کورد خاسەتەن عَلى الاطلاق دەوامی عیززەت و عومر و بەقا و سەڵتەنەتی تەڵەب ئەکەم بە تەزەرروع لە حەزرەتی خەللاق دوعای تورەقی و جاھی جەمال بەگی بابان بووە بە ویردی شەو و ڕۆژی شایقی موشتاق ++++++++++++++++++++++