شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: نەورۆزە جەژنە شاخ و چیا کێو و دشت و دەر سەبارەت: (ناتەواوە) نەورۆزە جەژنە شاخ و چیا کێو و دشت و دەر تارایی سەوزی دا بەسەرا سەوزی کردە بەر ڕازایەوە بە ڕەنگی گوڵان نیشتمانی کورد بووژایەوە درەخت و چرۆی جوانی کەوتە دەر خونچە بە بای نەسیمی بەیان کەوتە پێکەنین سۆسەن گەشاوە، یاسەمەنیش تاجی نایە سەر لالە و بەنەوشە، نەرگس و نەسرین و گوڵ زەمەق ھەر یەک بە نەشئەیەکەوە وا دێنە بەر نەزەر شەوبۆ و چنوور و سوورە ھەراڵە و کەما و لۆ تازە لە ژێری بەفرەوە سەریان دەیێتە دەر نەغمەی حەزینی بوڵبوڵی شەیدا لە عەشقی گوڵ تەئسیر ئەکاتە ناو دڵی غەمبار و ناو جگەر قاسپەی کەو و چریکەیی تەیر و تیووری تر خۆشی ئەدەن بە دڵی ماتی پڕ کەدەر ++++++++++++++++++++++