شاعیر: حەقیقی کتێب: دیوانی حەقیقی سەرناو: چاوەکەم سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - مامۆستا عەبباس حەقیقی، دیوانی حەقیقی، چاپی دووەم (١٣٦٧ کـ. هـ)، لاپەڕە ٧٧. دڵم ماتى خەمى هيجرانی تۆيە نەخۆشى دەردى بێ دەرمانى تۆيه ئەوا عومرێكه چاوم، چاوەکانم خەریکی شیوەن و گریانی تۆيه برينم كارییه جەرگم بڕاوە ئەويش كارى برۆ و موژگانی تۆیه دڵى بردم نيگای چاوی خومارت يەکه و گیراوی دوو مەستانی تۆيه به قانوون حورمەتى ميوانى فەرزە مەڕەنجێنە دڵم، ميوانى تۆيه تەوافى خاڵى تۆ بۆ من حەڵاڵە دڵم فيديه و سەرم قوربانى تۆيه قيامى قامەتت قامى قیامەت تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆيه هەواڵى ڕۆژی مەحشەر گەر دەپرسی خەبەر دەستی من و دامانی تۆیه ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم دڵم مەشکێنه هاوپەیمانی تۆيه ئەتۆ سووچت نەبوو چاوت منی کوشت مەفەرموو چاوەکەم تاوانی تۆيه بە ئيمانم هەتا مردن "حەقیقی" بەه‍يواى دينى چاوی جوانی تۆیه ++++++++++++++++++++++