شاعیر: حەقیقی کتێب: شەونم سەرناو: بەیانی زوو بە سروەم گوت بەیانی ئارەزوومەندی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - شەونم، وەرگێڕانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێڕانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ٢٢٦. بەیانی زوو بە سروەم گوت بەیانی ئارەزوومەندی خەبەریان دا هومێدت بێ بە ئەلتافی خوداوەندی قەڵەم كوا ئەو زمانەی پێت بڵێ ڕازی ئەوینی دڵ لە لای ژوورووی وتاره باس و خواسی ئارەزوومەندی ئەرێ ئەی یۆسفی کەنعان که ئێستا بوویە شای میسرێ له بابت پرسه، بو كوێ ڕۆیی مەیلی باب و فرزەندی ڕوحم كوانێ له نێوچاوانی دنیای پیری قەشمەردا دڵی پێ‌خۆش مەکە مەیخۆ فریوی بەزم و گۆوەندی لە دنیادا ئەوەی قازانج ئەكا دەروێشی دڵخۆشە خودايە دەوڵەمەندم کەی به دەروێشی و زەماوەندی نزای سوبح و هەناسەی شەو كلیلی گەنجی ئاواتە بڕۆ بەو ڕێیەدا، تاكوو دەگەی بەو ياره پێی بەندی تەما کردن له پیشەی بۆ هومای وەک تۆ بەرز تاکەی حەیف بۆو سێبەری پیرۆزه وا بێگانه لێی سەندی به شیعری حافزی خۆ ڕادەنێن بۆ ڕەقس و هەڵپەڕکێ کچی چاومەستی کشمیری و توركانی سەمەرقەندی سحر با باد می‌گفتم حدیثِ آرزومندی خطاب آمد که واثق شو به الطاف خداوندی دعایِ صبح و آهِ شب کلیدِ گنجِ مقصود است بدین راه و روش می‌رو که با دلدار پیوندی قلم را آن زبان نبود که سرِّ عشق گوید باز ورای حدِّ تقریر است شرحِ آرزومندی الا ای یوسفِ مصری که کردت سلطنت مغرور پدر را بازپرس آخر کجا شد مهرِ فرزندی؟ جهانِ پیرِ رعنا را ترحّم در جبلّت نیست ز مهرِ او چه می‌پرسی در او همّت چه می‌بندی؟ همایی چون تو عالی قدر حرص استخوان تا کی دریغ آن سایهٔ همت که بر نااهل افکندی در این بازار اگر سودیست با درویش خرسند است خدایا منعمم گردان به درویشیّ و خرسندی به شعرِ حافظ شیراز می‌رقصند و می‌نازند سیه چشمانِ کشمیریّ و ترکانِ سمرقندی «حافظ شیرازی» ++++++++++++++++++++++