شاعیر: حەقیقی کتێب: شەونم سەرناو: بەیانی کاتی مەخمووری شەوانە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ٢١٢. بەیانی کاتی مەخمووری شەوانە لە بادەم‌دا لەگەڵ تار و تەرانە مەیم کردۆته تێشووی رێگه بۆ فام دەکەم بۆ شاری مەستانی ڕەوانە لە مەی ئەو دڵبەرە جامێکی دامێ لە بيرم چوو فڕوفێڵی زەمانە قەدەحگێڕی کەوان‌ئەبرۆ وتی پێم که ئەی بۆ تيری لاتاوان نيشانە کەمەرموو بۆ کەمەربەندی نەبوو سوود نەڵێی من ھەم لەحاندی ئەو میانە بڕۆ ئەو داوە دانێ بۆ مەلی دی که شاھۆ گەورەیە و بەرز ئاشيانە نەديم و موتريب و ساقی يەکێکە خەياڵی ئاو و گڵ بوونه بەھانە گەمی مەی بێنه بۆمان تا ڕەھا بين لە دەس دنيا که وەک دەريای خەمانە موعەممایێکە بوونی ئێمە حافز که بانۆکی عەقڵمان لێی نەبانە سحرگاهان که مخمور شبانه گرفتم باده با چنگ و چغانه نهادم عقل را ره توشه از می ز شهر هستی‌اش کردم روانه نگار می فروشم عشوه‌ای داد که ایمن گشتم از مکر زمانه ز ساقیّ کمان ابرو شنیدم که ای تیر ملامت را نشانه نبندی زان میان طرفی کمروار اگر خود را ببینی در میانه برو این دام بر مرغی دگر نه که عنقا را بلند است آشیانه که بندد طرفِ وصل از حسنِ شاهی که با خود عشق بازد جاودانه؟ [١] ندیم و مطرب و ساقی همه اوست خیال آب و گل در ره بهانه بده کشتیِّ می تا خوش برانیم از این دریایِ ناپیدا کرانه وجود ما معمّاییست حافظ که تحقیق‌اش فسون است و فسانه «حافظ شیرازی» [١] بەداخەوە مامۆستا ئەم دێڕەی وەرنەگێڕاوە. کەماڵ ڕەحمانی: لە دینی ڕووی ئەوێ شا کێ دەبا کام کە ئەو عاشق بەخۆیە جاویدانە؟ ++++++++++++++++++++++