شاعیر: حەقیقی کتێب: شەونم سەرناو: من دۆستی یاری ئەسمەر و ڕووی خۆش و مووی ڕەشم سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ١٩٢. من دۆستی یاری ئەسمەر و ڕووی خۆش و مووی ڕەشم سەرخۆشی چاوی مەست و مەیی بێ غەل و غەشم فەرمووت له ڕازی عەھدی ئەزەل پێم بڵێ شتێ ئەوکاته پێت دەڵێم له شەرابت بدەی بەشم چاری ئەوینێ سووتن و سازانه بۆيه من وەک شەم گەشم دەبینی دەسووتێم و ھەر ھەشم خەڵکی بەھەشتم و سەفەریم لێره من بەڵام دیلی ئەوینی جوانگەلی ڕوو وەک گوڵی گەشم یاریم بدا بەخت به بنەوبارگه بچمه لای پرچی فریشتە تۆز دەتەکێنێ له مەفڕەشم جێی لەعلی لێو و جوانییە شیراز و داخەکەم من وەرشکستە تاجری ڕووت و موشەووەشم لەو شارە چاوی جوانم ئەوەن دیوه ئەو کەڕەت حەقمه که مەی نەخۆمەوه، مەسته ھەموو لەشم شارێکه پڕ لە ناز و له شەش لاوه نازەنین من بێ دراو و پارەم و کڕياری ھەر شەشم بووکی غەزەل بە حافزی گوت خۆ نیشان دەدەم چبکەم نەسیبم ئاھە له ئاوێنە بێ‌بەشم من دوستدار رویِ خوش و مویِ دلکشم مدهوشِ چشمِ مست و میِ صافِ بی‌غشم گفتی ز سرّ عهد ازل یک سخن بگو آن گه بگویمت که دو پیمانه درکشم من آدم بهشتیَم اما در این سفر حالی اسیرِ عشقِ جوانانِ مه‌وَشم در عاشقی گزیر نباشد ز ساز و سوز اِستاده‌ام چو شمع مترسان ز آتشم شیراز معدنِ٠ لبِ لعل است و کانِ حسن من جوهریِ مفلسم ایرا مشوشم از بس که چشم مست در این شهر دیده‌ام حقا که می نمی‌خورم اکنون و سرخوشم شهریست پر کرشمه حوران ز شش جهت چیزیم نیست ور نه خریدار هر ششم بخت ار مدد دهد که کشم رخت سویِ دوست گیسویِ حور گرد فشاند ز مفرشم حافظ عروسِ طبعِ مرا جلوه آرزوست آیینه‌ای ندارم از آن آه می‌کشم «حافظ شیرازی» ++++++++++++++++++++++