شاعیر: حەقیقی کتێب: شەونم سەرناو: غولامی دیدەیی مەستت لە تاجدارانن سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ١٢٤. غولامی دیدەیی مەستت لە تاجدارانن خوماری بادەیی لێوت لە هۆشیارانن وەکوو سەبا لە وەنەوشان گوزەر کە بیبینە لە تاوی زولفی ڕەشت پاکی تازیەدارانن لە تۆ نەسیم و لە من ئاوی چاوی بوونە فزوول دەنا دوو عاشق و مەعشووقە ڕازدارانن نە هەر منم کە لە بۆ ڕووی گوڵت غەزەلخوێنم بوێژی تۆ لە هەموو لایەکی هەزارانن لە ژێر دوو زولفەوە بڕوانە کاتێ ڕادەبری دەبینی لای چەپ و ڕاستت چ بێ‌قەرارانن کلا بە سۆفی! بەهەشتی بەرین نەسیبی مەیە کە پێ شیاوی کەرەم هەر گوناهکارانن بڕۆرە مەیکەدە و بێرە دەر بە ڕووسووری مەچۆرە سەومیعە بنکەی دژ و نەیارانن ئەتۆ دەسم بە کەرەم بگرە خدری پێ پیرۆز ئەمن پیادەم و هاوڕێیەکان سوارانن خودا لە زولفی بە تاوی ڕەها نەکا حافز کە بەندیانی کەمەندت لە بەختیارانن غلامِ نرگسِ مستِ تو تاجدارانند خرابِ بادهٔ لعلِ تو هوشیارانند تو را صبا و مرا آبِ دیده شد غمّاز و گرنه عاشق و معشوق رازدارانند ز زیرِ زلفِ دوتا چون گذر کنی بنگر که از یمین و یسارت چه سوگوارانند گذار کن چو صبا بر بنفشه‌زار و ببین که از تطاولِ زلفت چه بی‌قرارانند نصیبِ ماست بهشت ای خداشناس برو که مستحقِّ کرامت گناهکارانند نه من بر آن گلِ عارض غزل سرایم و بس که عندلیبِ تو از هر طرف هزارانند تو دستگیر شو ای خضرِ پی خجسته که من پیاده می‌روم و همرهان سوارانند بیا به میکده و چهره ارغوانی کن مرو به صومعه کانجا سیاه‌کارانند خلاصِ حافظ از آن زلفِ تابدار مباد که بستگانِ کمندِ تو رستگارانند «حافظ شیرازی» ++++++++++++++++++++++