شاعیر: حەقیقی کتێب: شەونم سەرناو: من لە نوێژا بوو کە دیم تاقی برۆت بەرچاوە سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ١٠٦. من لە نوێژا بوو کە دیم تاقی برۆت بەرچاوە حاڵەتێ گرتمی میحرابەکە دەنگی داوە لە من ئێستا بەتەمای سەبر و دڵ و هۆشێ مەبە ئەو سروشتی کە ئەتۆ دیوتە ئیتر نەمماوە مەلی باغ و چەمەنێ مەستن و بادەش ڕوونە کاتی دڵدارییە ئاواتی دڵان بووژاوە ڕوو بەرەو خۆشی دەبینم لەوە بەو لاوە جیهان بۆنی خۆشی گوڵی هێنا کزە با لەو لاوە وەرە ئەی بووکی هونەر بەس کە شکایەت لە بەخت هۆدەیی جوانی بڕازێنەوە زاوا لاوە خۆ دەڕازێننەوە بووکانی بەهاری گشتی دڵبەری ئێمەیە، خۆ جوان و خوداپێداوە داری بەر گشتی لە ژێر باری عەلاقەی دنیان خۆشی بۆ سەروە کە ئازاد و لەخەم ڕەخساوە لە وتەی حافزی شیعرێکی وەخوێنە موتریب تا بڵێم باوە! نەشەی دەوری جوانیم ماوە در نمازم خم ابروی تو با یاد آمد حالتی رفت که محراب به فریاد آمد از من اکنون طمعِ صبر و دل و هوش مدار کان تحمّل که تو دیدی همه بر باد آمد باده صافی شد و مرغان چمن مست شدند موسمِ عاشقی و کارِ بِهْ‌بنیاد آمد بوی بهبود ز اوضاعِ جهان می‌شنوم شادی آورد گل و باد صبا شاد آمد ای عروس هنر! از بخت شکایت منما حجلهٔ حسن بیارای که داماد آمد دلفریبانِ نباتی همه زیور بستند دلبرِ ماست که با حسنِ خداداد آمد زیرِ بارند درختان که تعلّق دارند ای خوشا سرو که از بارِ غم آزاد آمد مطرب از گفتهٔ حافظ غزلی نغز بخوان تا بگویم که ز عهدِ طربم یاد آمد «حافظ شیرازی» ++++++++++++++++++++++