شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: پاڕانەوە سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٢ی هەتاوی - (لاپەڕە ٥٩ ی دیوانی چاپی ئەنیسی و ١١٢ ی دیوانی چاپی جەعفەر) من سەگێکم، سەگێکی دەرگاتم گەرچی بێ‌فکر و بێ موبالاتم گەرچی برسی و فەقیر و بێ‌هێزم وا بە هیوا و هومێدی تۆ هاتم کەسەل و بێ‌وەڕ و لە پاس کەوتوو نانی شوانم دەخوارد و هەر لاتم پیر و بێ‌کەڵپه مام و لێ‌قەوماو بۆیه ڕووزەردم و کز و ماتم لوقمه‌نانێ له دەرکی تۆم بدەنێ وەدەزانم ئەمیری شاماتم ناهومێدم مەکه له ڕەحمەتی خۆت بێنەجێ ئارەزووم و ئاواتم وا 'ئیمامی' دەڵێ: بڕا له خەمان١ شێعر و هۆنراوه و مەقالاتم ١. چاپی ئەنیسی: دەڵێ برا لە خەمان... ++++++++++++++++++++++