شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: سکاڵا سەبارەت: لاپەڕە ٩٦ ی چاپی جەعفەر و ٧٨ ی چاپی ئەنیسی. ڕووڕەشی دەرگای خوداوەندم لەبەر نەفسی خەبیس سەیری ئامالی گڵاوم کەن دەگەڵ ئاکاری پیس نەفسەکەی ئەممارەکەم وەک ماره، چۆن بۆم دەسرەوێ؟ ڕەنگ ‌وڕووشم هەروەکوو دارێکه پیر و وشک و سیس کاکه دونیا خۆی گڵاوه، هەرکەسێکیش وێی کەوێ، تێکەڵه بێ‌شک دەگەڵ خاشاک و ئەشیایی نەجیس من قەرارم وایه ئەوجار تەرکی خۆشیی ‌کەم به دڵ خواردنم نانێکی ڕەق بێ، بەرگ و پۆشاکم تەلیس عومری بەدبەختیش ئەوەند توولانییه نابڕێتەوە هێند درێژ و نالەبار و خوار و خێچه وەک گوریس دەک بەڵای لێ‌دا ژیانی وا به نەنگ و عارەوە نەسرەوێ عومری ئەوەند تاڵ و ژیانی١ وا خەسیس ١. چاپی ئەنیسی: ژییانی ++++++++++++++++++++++