شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: لەشکری ئەگریجە سەبارەت: (گەردیگلان، ١٣٢٠ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٩٤ ی چاپی جەعفەر و ٩٨ و ٩٩ ی چاپی ئەنیسی. دەستە دەستە بە سەفن١ لەشکری ئەگریجە بەڕێز عیشق و عەقڵم لەگەڵ ئەو دەستە دەکەن جەنگ و گورێز قەدی ئاڵایە کە هاڵاوەتە ڕوخسار و برۆ شێر و خورشیدە عەلامەت، چ جوانە، چ بەڕێز ئەفسەری لەشکری ئەگریجە دوو چاوی جەنگین هەر دەوەنگێوێ٢ بە تیری موژە، هەردوو خوێنڕێژ سەنگەری غەمزە دەبەستن لە کەمینگای چاوان وەکوو ڕاوچین و دەبەن بۆ دڵی زارم پارێز خوسرەوی سەڵتەنەتی موڵکی وجوودە عیشقی عەقڵەکەم مەرکەبی خۆشرەویەتی، چەشنی شەودێز ١. هەردوو دەقی ئەنیسی و جەعفەر وەک 'بە سەفی' تۆماریان کردووە. ٢. لام وا نییە ئەم وشەیە لەشوێنی خۆیدا بێت. ++++++++++++++++++++++