شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئاڵای پیرۆز سەبارەت: (گەردیگلان، ١٣٣٤ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٩٣ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەمدۆزییەوە. لە هەموو کوردی وڵات بێ پیرۆز! خاسە بۆ وانە لەگەڵ مەن دڵسۆز بۆ ئەوانەی کە بە پێشواز هاتن فیرقەیی پیادە و چەند پیاوی قۆز هەر بژین میللەتی کوردی بە ئەبەد هەر بەشان هەڵگرن ئاڵای پیرۆز دوژمنی کوردی هەڵات، بۆی دەرچوو ڕێوییە و کلکی ئەوا گرتە گەڵۆز! ++++++++++++++++++++++