شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: نەسیمی نەوبەهار سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٣٥ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٧٥ ی چاپی جەعفەر و ٥٦ و ٥٨ ی چاپی ئەنیسی. بە تەڕدەستی نەسیمی نەوبەهار هات بە گورجیش ڕۆیەوە، من مام و ئاوات ئەرێ ئەی سەروی باڵابەرزی خۆش ڕەنگ! ئەوەندە بۆ لەبارە بەژن و باڵات؟ لەبەر بەرزی، وەباڵی عاشقانت نەگەییە گەردنت، هەیهاتە هەیهات! بە دڵسەردی بەجێ ماوم لە هاواڵ چ سەرگەرمم بە عەشقی ئاڵ و واڵات دەمێ دڵسەرد و گا سەرگەرمی تۆم من، کەچی تۆشی دەگەڵ من بێ موبالات! لە دووریی تۆ وەکوو بولبول دەناڵم بە هەڵبەست و قسەی خۆش و مەقالات لە شەترەنجی خەیاڵت بازیگەر بوو بەدەس فیلی فیراقت بووم کش ومات بەقوربانی وەفات بێ، گەرچی نیتە 'ئیمامی' هەر دەڵێ دوور بی لە ئافات ++++++++++++++++++++++