شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: کەی بەهار وایە؟ سەبارەت: لاپەڕە ٢٨ ی دیوانی چاپی ئەنیسی کەی بەهار وایە گوڵم خونچە دەمێ پێنەکەنێ بولبولی دڵ بە شنەی خۆشی بەیانان نەشنێ نەت بووە عاشقی وەک وی لە سبەی تاکو شەوێ بەتەما بێت، کەچی ماچێکی لێوی نەدەنێ! گوڵی ئەوساڵی وەریوە، گوڵی پاریشی چووە مەگە کای پارەکە وەک ئێمە بەباکا بە شەنێ! پەڕوپۆی پاکی وەریوە لەخەمان، کوا مەلی دی بببنە هاواڵی خەمی، تازە لە کوێ پێدەکەنێ؟ ئەو هەژارە کە ئەوەند تامەزرۆ ماوەتەوە مەکە لۆمەی کە لەنێو دڕکە، بە دۆش هەر دەژەنێ! ئەمنیش کوندم و هەرکوێیە دەچم، وێرانە وەکو تاقتاقکەرە خۆم مامەوە لێرە بە تەنێ ڕیشەکەی خەڵفی هیوای کاکی 'ئیمامی' پرسن، وا پوواوە بە سەری ئێوە بە فوو هەڵدەقەنێ! ++++++++++++++++++++++