شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: غەمی تازە سەبارەت: لاپەڕە ٩٣ ی دیوانی چاپی ئەنیسی - جەمیان، ١٣٣٠ ی هەتاوی [٥٢ – ١٩٥١ ز] قەت بە غەمی تازەوە وەرناکەوم ڕۆژ و شەو و لەیل و نەهار ناسرەوم غوسسە لەسەر غوسسە دەخۆم بێ وچان گەرچی لەژێر باری گران نانەوم ڕەحمی خودا زۆرە، بە ئوممێدی ئەو ڕادەبوێرم بەڵێ ڕۆژوشەوم غەم وەکوو شاهین بەروڕووم دێ بەقین ئەمنی هەژاریش بەخودا وەک کەوم بێ پەڕ وباڵ هاتمە بەر دەستی ئەو تاکوو بەیەکجاری بەلاداکەوم! ++++++++++++++++++++++