شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: نان و خوان سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٥٩ ی هه‌تاوی) - لاپەڕە ١٩٠ ی چاپی جه‌عفه‌ر ولاپه‌ڕه‌ ٣١ ی چاپی ئه‌نیسی‌ دڵی من موبته‌لای باڵا بڵندی نۆجوانێکه‌ له‌ده‌وری دێ و ده‌چێ دایم، عه‌جایب پاسه‌وانێکه‌! برۆی چه‌شنی که‌وان، برژۆڵی تیره‌، بسکی زنجیره‌ ئه‌سیری ته‌پکه‌یی بسک و کوژه‌ی تیروکه‌وانێکه‌ له‌ ئێش و ئۆف و ناڵین و هه‌ناسه‌ی خۆی هه‌راسانه‌ هه‌میشه‌ گوێ به‌ ئاوازی شنه‌ی کاتی به‌یانێکه‌ هه‌موو گیانم وه‌کوو قامیش هه‌ڵۆڵ و کون کونه‌، کاکه‌! ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێ ئاماده‌ بۆ بلوێری شوانێکه‌! کزه‌ی کاتی به‌یان هه‌ر وه‌ک کزه‌ی جه‌رگی برینداره‌ که‌چی دڵ واده‌زانێ مه‌ڵحه‌می هه‌ر ئێش و ژانێکه‌! وه‌ریوه‌ مووی سه‌ر وڕیشم له‌به‌ر پیری و خه‌مباری له‌ باغی عه‌مری فه‌وتاوم، ئه‌ویش بۆخۆی خه‌زانێکه‌ 'ئیمامی' جه‌رگی برژاوی مه‌زه‌ی فرمێسکی چاوی بوو ئه‌ویش وا خاوه‌نی سفره‌ و که‌باب و نان و خوانێکه‌‌ ++++++++++++++++++++++