شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئەستێرەی ئاسمان سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٣٩ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٤٨ ی دیوانی چاپی ئەنیسی ئەوی خاکی ڕەشی وا بۆتە سەرین ئەوە ئەستێرەیی ئاسمان 'پەروین' گەرچی هەر تاڵیی لە ڕۆژگاری چێشت خۆ بەڵام هەرچی وتەی، بوو شیرین خاوەنی ئەو هەموو هۆنراوانە سواڵکەرە ئێستە لە بۆ یەک یاسین چاکە، هاواڵی لەوی یادێ بکەن دڵی بێ یارە هەمیشە خەمگین خۆڵ لە سەر چاو بەخودا ناخۆشە بەردی سەرسنگی گرنگە و سەنگین هەرکەسێ دیویەتی، عیبرەت دەگرێ ئەوی وا چاوی بەهێزە و حەق بین هەرکەسێ گەورە و خاوەن ماڵە، هاتە ئەم جێگە، فەقیرە و مسکین هەردەمێ هات و ئەجەل هێرشی کرد چارەیی دی نییە غەیری تەمکین ++++++++++++++++++++++