شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: چەکی من سەبارەت: (لاپەڕە ٢٠٧ ی چاپی ئەنیسی، لە چاپی جەعفەردا نەهاتووە) چەکی من، گیانەکەم، تیغی خودایە نە فێڵ و شۆخی لایە ئەو، نە کایە! وەکوو ئەڵماسی تیژە بۆ بڕینی بە ناسۆرە هەمیشە ئەو، برینی بە ناحەق وێمکەوێ هەرکەس لە هەرکوێ، ئەوەندە سەختە، ڕێگەی لاقی دەسوێ تەبەق دەگرێ وەکوو پانێر لە کێوی، لەبەر چاو ون دەبێ وەک مامەڕێوی! ++++++++++++++++++++++