شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: تەندووری سارد سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٤٠ ی دیوانی چاپی ئەنیسی دونیا کە هەموو هیچە، بۆچیتە لە چی وێڵی؟ خاڵە، وەرە حاڵیت کەم ئەتوار و فڕوفێڵی! جارێکی لەگەڵ تۆیە، ڕۆژێکی لەگەڵ خەڵکی هەردووکی بە سەرسەنگی، خوێڕیگەری و دێڵی شەشدانگی جیهانت بێ، سەد جووت و تڕاکتۆریش، نابینی دەمێ فرسەت، هۆبانێکی ناکێڵی! مەعلوومە خەتی خواریش هەر ژێرسەری گای پیرە دونیاش کە لەمێژینە، ناڕێکە هەموو هێڵی بێچارەگی و پەستی، مەیخوارەگی و مەستی بەهرەی ئەوە بۆی بکرێ، پیشەی ئەوە گەر بێڵی تێیهەڵدە لە کوێستانی زەنوێر و هەوارگاکەی با قڕ بێ مەڕوماڵی، گووی سەگ بە بنە و خێڵی 'کامیل' کە گەرم بوو زوو تەندووری، ئەوێستاکە ساردوسڕە، نەیماوە ئەستێوڵ و پنە و سێڵی! ++++++++++++++++++++++