شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: خەڵات سەبارەت: (قاقڵاوا، ١٣٤٠ ی هەتاوی) بۆ گەلی تێکۆشەرە ئیمڕۆکە، هات هاتی هەموو کۆمەڵە وا ڕۆژ، هەڵات تینی ئەوا دا بە هەموو نیشتمان چاکە دەبووژێتەوە بۆ کارەسات سوێند بە کەسێ هەر بووە، قەت نامرێ هەر ئەوە بێ وێنە بە زات و سیفات موژدە دەبەم بۆ گەلی ئازا و نەبەز گەل لە پەت و بەند و قەنارە دەرات یا خۆ ئەگەر پیر و لەکارکەوتە بووی کوا دەس و گۆچانت و شان و عەبات؟ پیری، جحێڵی، بە جەهەننەم! وەرە بمرە لە ڕێی پڕ دڕوداڵی وڵات یا نە، خەڵاتت دەدەنێ بێت و مای یا کە شەهید بووی، ئەوە چاتر خەڵات ++++++++++++++++++++++