شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: هەر درۆیە سەبارەت: گەردیگلان، ١٣١٩ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٧ و ٩٨ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢٤ ی چاپی جەعفەر) سەراپا هەرچی فەرمووت هەر درۆیە! هەموو فەرمایشت بێ تار وپۆیە! وەڕەز بووم من له خوڵفی وەعدەکانت نەفەرمووی عاشقی من هەرزەگۆیە! ئەتۆ فەرمووت شەوێ دێمه کەنارت وەره، ئەسپابی شادی گردوکۆیە سەماوەر سینه، چا خوێنی جگەرمە کەلامم نەقڵی نوقڵی لەعلی تۆیە ئەگەر ئەم‌جارەکەش وادەت درۆ بێ بەجارێکی 'ئیمامی' ڕەنجەڕۆیە ++++++++++++++++++++++