شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: پیرە غولام سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٤٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٤٤ و ٤٥ ی چاپی ئەنیسی و ١٩٥ و ١٩٦ ی چاپی جەعفەر) موددێکە دڵم لێ ونە، ئەو شێتە نەفامە ڕۆیشتووه لای قامەتی ئەو تازه نەمامە بێ‌شوێن و ئەسەر ماوه فەقیره، به سەری تۆ ئەو لێره نییه، کردەوەکەی ئێسته له لامە نەسرەوتن و دەرکەوتن و خۆ کوشتن و سووتان گریان و له قوڕ نیشتن و خۆ کردنه عەلامە جێم گرتەوه، هەرچەنده دەڵێن خاڵییه جێگەی ئەو عاشقی کوڵمانه، ئەمن مەمکی شەمامە من کوشتەیی شمشیری برۆ و تیری کەوانم ئەو بەندی سەری زولفی ڕەش و دانە و دامە١ وا دیاره که خاڵی ڕەشی دی، بۆیه فڕیوە تەیرێکی نەزانه، چ فریوخوردە و خامە٢ تازه نییه دڵ عاشقی زولف و خەت‌وخاڵی٣ لەو ڕۆژەوه ناسیویه که ڕاست و چەپی کامە دێوانەگی و عاشقی شوغڵێکی عەزیزن٤ لایق به هەموو کەس نییه ئەو شەئن و مەقامە٥ تەنیا له هەموو مەملەکەتی میهر و موحەببەت٦ مەجنوون بوو که مەشهووری هەموو خاسە و عامە٧ بەو حاڵه پەرێشانەوه دووباره 'ئیمامی' هاتۆتەوه لات، مەنعی مەکه، پیره‌غولامە٨ ١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دانەوو دامە ٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: فریوخوردە وو خامە ٣. چاپی ئەنیسی: نیە ٤. چاپی ئەنیسی: دێوانەگی یو؛ چاپی جەعفەر: دێوانەگیی و ٥. چاپی ئەنیسی: لاییق ٦. چاپی ئەنیسی: مێهر و مەحەببەت ٧. چاپی جەعفەر: خاسە وو عامە ٨. چاپی ئەنیسی: مەکە پیرە غوڵامە ++++++++++++++++++++++