شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: داخوازی ئیمداد سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٦٢ی هەتاوی - (لاپەڕە ٦ ی چاپی ئەنیسی و ١٨٢ ی چاپی جەعفەر) نزام بۆ تۆیە ڕەببەلبەیت! دڵم داخوازی ئیمدادە دەزانی عەبدی خۆت ئێستاکه وا بێ‌تۆشه و زادە لە سەر ڕێگایەکی پڕترس و خەوف و دڕک‌وداڵم من به لوتفی خۆت بفەرموو پێم لە سەر ئەو جادەیه لادە ئەوا پیر و فەقیر کەوتوومه ئەولای بێ‌تفاقی، خۆ ئەمن کوردێکی بێ‌فێڵ‌وفەرەج، مەشهوورم و سادە ئەتۆی خاوەن‌کەرەم، ئەی سفرەڕەنگین! هەر لە تۆ جوانە کەرەم، بەخشین و چاوپۆشی لە پیر و کوێر و ئوفتادە١ ئەوی تۆی نایەته بیر، پڕخەم و دەرد و مەشەققەت بوو کەسێکیش تۆی لە بیر بێ، تا ئەبەد مەسروور و دڵشادە ئەوی تۆی چوو لە بیر، ڕۆژ و شەوی پڕمەینەت و دەردە٢ کەسێ وا تۆی لە بیره، خۆ شەوی ڕۆژ، ڕۆژی ئەعیادە لەبۆ ڕاوی نەیارانی ڕەسووڵی خۆشەویستی تۆ 'ئیمامی' کردیه ئەستۆ قەڵاده، ساز و ئامادە ١. چاپی ئەنیسی: کەڕەم ٢. چاپی ئەنیسی: ئەوی تۆی ++++++++++++++++++++++