شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: پیری(٢) سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٦٠ ی هەتاوی [١٩٨١ ز. ] پیری وا هات و ئەجەل لێم دیارە ڕەنگە ڕامکێشێ بەرەو ئەو خوارە کوێیە ئەو خوارە؟ دەڵێن جێم قەبرە گۆڕە، خۆفناکە، گییان بێزارە ئەی خودایە، بە تەنێ لەو گۆڕە چۆن بمێنم؟ قوڕ و بەردم بارە جاری ئەووەڵ قوڕ و گڵ بووم و خودا گیانی پێدام و کەچی ئەمجارە ووردە ووردە بە خەیاڵە بەدەنم تێک بچێ، بێتەوە گڵ دووبارە بەدەنی ناسک و نەرم و شلی من خۆ لەوێ توعمەیی مشک و مارە بێکەس و بێدەر و ماڵ تاری خۆم چاو دەگێڕم هەر ئەتۆم لێ دیارە ئەی لەهەرجێ هەی و نیشە جێگات! کاتی ڕەحمە بە منی بێچارە گەر لەوێ گرپە نەکا شەمعی کەڕەم، تەنگ و تاریک، دڵەکەم خەمبارە تۆ 'ئیمامی'، کە بژیت یا بمری، ئەرخەیان بە بە تەنێ خوا یارە ++++++++++++++++++++++