شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: لە دەرکی مەیکەدە سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٨٩ و ٩٠ی چاپی ئەنیسی و ١١٤ ی چاپی جەعفەر) له دەرکی مەیکەده کەوڵم به عەرزا داوه ئەی چاوم! دەسا ساقی دەخیلت‌بم! کەرەم‌که پیاڵه تا ماوم١ به بۆنەی پیری مەیخانه، منیش پیر بووم و لێ‌کەوتم کەچی هەر جوانەمەرگیم پێ‌دەمێنێ وەک دڵی لاوم به ئاوری دووری یاڕەب جەرگ و دڵ سووتاوه یەک‌جاری! نەیاری بەدمەسەب پێی‌وایه هێشتا من نەبرژاوم کوتم سەد جار شوکور بوومه بەڵاگەردانی باڵاکەی٢ وەکوو زەینیش دەدەم هێشتا، که‌چی ئەی داخەکەم ماوم له بەحری سوێری فرمێسکی، 'ئیمامی' بانگ دەکا: یاران! وەرن بۆ یارمەتی، ئێوه و خوداتان، تا نەخنکاوم ١. چاپی ئەنیسی: کەرەم پیاڵە تا ماوم (دیارە هەڵەی چاپە). ٢. چاپی ئەنیسی: بومە ++++++++++++++++++++++