شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئەسپی نەگبەت سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٣٧ی هەتاوی - (لاپەڕە ٥٨ ی چاپی ئەنیسی و ١١٥ ی چاپی جەعفەر) من ئەوا غەرقی گوناه و قەسوەتم غەرقی بەحری پیسی قووڵی شەهوەتم خۆ به چابوک‌سواری مەشهوور بووم، کەچی چونکه زۆر سەرکێش بوو ئەسپی نەگبەتم، وا هەڵیگرتم لە ڕێی هات و نەهات چوو سەر و ماڵ و ژیان و سەروەتم هێند له دار و بەردی دام، کەلـلە‌ڕەقە هەر نەما لام کاکه، شان و شەوکەتم بەو هەموو باری گوناهەم خۆ خودا! چاوەڕێی دەرکی هەراوی ڕەحمەتم من وەکوو شێری ژیان بووم، ئێستەکە مامه‌ڕێویێکی کز و بێ‌هەیبەتم هەروەکوو ڕێویم، ئەوا لێرە و لەوێ ئەی 'ئیمامی'، هەر خەریکی فرسەتم ++++++++++++++++++++++