شاعیر: ڕازی کتێب: چوارینەکانی بابا تاهیری عوریان سەرناو: دڵی شاد ئاگای لە شێواو نییە دڵی شاد ئاگای لە شێواو نییە لەش ساغ خەبەری لەداماو نییە سوچی کەس نییە هەروەها بووە ئازاد کوا ئاگای لە گیراو نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەنەشتەر بدەن لەدیدەکانم بەنەشتەر بدەن لەدیدەکانم بیخەنە ئاگر گۆشت و ئێسقانم بەگاز دەربێنن نینۆکی پەنجەکانم لەدڵ دەرناچێ دڵداری جوانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆی دەردم تۆی دەرمانم ئەی یار تۆی دەردم تۆی دەرمانم ئەی یار بۆ دیدارت چەند پەرێشانم ئەی یار ئەگەر پێستم لەبەدەن دا بماڵن جییا نابێت عیشقت لە گیانم ئەی یار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەلێک بم سەر چیا کانیش وەتەن بێ مەلێک بم سەر چیا کانیش وەتەن بێ بەباڵ بفڕم بۆ هەر لایەک چیمەن بێ نە هێزێکم هەیە ئێستا نەسامان مەگەر بمرم پەڕو باڵم کفن بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەمی دڵ ڕەق لەخوا بۆ نییە سڵت ئەمی دڵ ڕەق لەخوا بۆ نییە سڵت بەپەرێشانیم ناسوتێ دڵت جۆرێ بسوتێم تینم بتگاتێ زەردی کا ئاڵیی سەرگۆنەی گوڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باڵای نەمامم ڕاهاتووی خەم بوو باڵای نەمامم ڕاهاتووی خەم بوو وێنەی من کڵۆڵ لەدنیا کەم بوو خەمی خەم خۆران بۆ من مایەوە خەم خەرمانێک بوو میراتگر کەم بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵسۆزێ نییە بێ دادم ببا دڵسۆزێ نییە بێ دادم ببا دادم بۆ سەروی ئازادم ببا هەرچی جوان هەیە بێنە لامەوە تیا نییە یادت لەیادم ببا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: غەریبی سەختە زویری هەیە غەریبی سەختە زویری هەیە لەملما حەڵقەی زنجیری هەیە حەلقەی لەملما دەر بێنە گەردوون خاکی خۆم جێگەی دڵگیری هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوتیارێکی پیر لەدەشت ئەی ناڵان جوتیارێکی پیر لەدەشت ئەی ناڵان ئەیوت: ئاخ پیری جوانیت کرد تاڵان تۆوی ئەوەشاند ئەیلاواندەوە بۆ کاتی لاوی و توانایی ساڵان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی پەروەردگار وەرە فریای من ئەی پەروەردگار وەرە فریای من کەسی بێکەسان هەر تۆی پەنای من ئەڵێن( تاهیر) تۆ کەست نەماوە تۆی هەموو کەسم هەر تۆی هیوای من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جێگەت لەناو دڵمە تۆی خۆشەویستم جێگەت لەناو دڵمە تۆی خۆشەویستم تۆی ئاواتی من هەر تۆی مەبەستم بەتاقی ئەبرۆت کە سوژدەی دڵمە هەتا هەم ئەی جوان تۆ ئەپەرستم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەبێ تۆ هەرگیز لە ژین نیمە کام بەبێ تۆ هەرگیز لە ژین نیمە کام لێو نادەم لەمەی دەست نابەم بۆ جام شەو لەرزم لێ دێ ڕۆژ ئەکەم ناڵە دور لەتۆ نیمە هەناسەی ئارام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دنیای بێ بایەخ زیندانی منی دنیای بێ بایەخ زیندانی منی دڕکی خەم گیری دامانی منی سەبری ( یەعقوب) و مەینەتی(ئەیوب) پێشکەش بەدڵ و بەگیانی منی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەشتی ئاواتم سەرەو بن بوە کەشتی ئاواتم سەرەو بن بوە جەرگم بەتیری عەشق کون بوە هەرکەس دڵداری جوان و نازدار بێ وێنەی من ڕێگەی ڕاستی وون بوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەماڵی خۆش بۆ ئەیدا لە کاکۆڵ شەماڵی خۆش بۆ ئەیدا لە کاکۆڵ بۆم دێنێ بۆنی ڕێحان و سومبوڵ هەر شەوێ یادت بگرم لەباوەش تا بەیان سەرین لێی دێ بۆنی گوڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەعەشقی جوانیت هۆشم شێواوە لەعەشقی جوانیت هۆشم شێواوە چاوم فرمێسکی خوێنی داداوە دڵی دڵداران وێنەی داری تەڕ سەرێک ئەسوتێ سەرێک خوێناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەبەر چاوی من گوڵزار زیندانە لەبەر چاوی من گوڵزار زیندانە گوڵستان بێ تۆ ئاگرستانە ئەزانی چۆنم ئارامی گیانم شەو خەو ئاڵۆزە لەم دوو چاوانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نازانم بۆچی من سەرگەردانم نازانم بۆچی من سەرگەردانم داد و ناڵەمە گەرمە گریانم بۆ هەموو دەردێ دەرمان درووست بو تەنیا من نەبێ نییە دەرمانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ تۆ سەرینم وەک ڕەشمارە لام بێ تۆ سەرینم وەک ڕەشمارە لام بێ تۆ ڕۆژی ڕون شەوی تارە لام بێ تۆ هەر کاتێ سەیری گوڵزار کەم گوڵزار سەرو خوار دڕک و دارە لام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵداری ڕاستی لە گیان ناترسێ دڵداری ڕاستی لە گیان ناترسێ هەرگیز لە ئێش و لێدان ناترسێ دڵی دڵداران گورگی برسی یە گورگ لە هەی هەی شوان ناترسێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دولبەرێ پڕ سیحرە چاوی هەمە دولبەرێ پڕ سیحرە چاوی چەند کەسی وەک من کەوتونە داوی لە ناو هەمویان ئەو مانگ ڕوخسارە کەس نییە وەک من شێت و سوتاوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە سەیرکە حاڵی شێواو وەرە سەیرکە حاڵی شێواو بە چاو ببینە گیرۆدەی ناو داو تۆ گوڵ لەسەرت ئەدەی گوڵی من من چەپۆک ئەدەم لە سەر و لە چاو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ڕۆژ لە دەردو خەما گیرماوم بە ڕۆژ لە دەردو خەما گیرماوم بەشەو بۆ مانگی ڕوتە شێواوم هەموو کەس شوێنی سرەوتی هەیە من دەربەدەر بێبەش کراوم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرێکم هەیە سامانی نییە سەرێکم هەیە سامانی نییە خەمێکم هەیە ئامانی نییە گەر باوەڕ ناکەی وەرە ئەیبینی دەردێکی گران دەرمانی نییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەیلم لە جوانی گوڵزاری تۆیە مەیلم لە جوانی گوڵزاری تۆیە سینەم پڕ ئێش و ئازاری تۆیە بە ئارەزوی دڵ چومە لالە زار بینیم هەڵاڵەش داخداری تۆیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جۆرە بازێک بووم فڕیم بۆ نێچیر جۆرە بازێک بووم فڕیم بۆ نێچیر دەستێکی ڕەش بو دای لە باڵم تیر هۆش لەدەس دەی لە سەبزە زارا گەر هۆش لەدەس دەی پێت ناوترێ ژیر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵاڵە کۆساری تەمەنی کورتە هەڵاڵە کۆساری تەمەنی کورتە وەنەوشەی ڕووبار تەمەنی کورتە جاڕچی جاڕ ئەدا ئەڵێ ئەی یاران وەفای گوڵ عوزار تەمەنی کورتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەپرسە بۆچی وا بێ قەرارم مەپرسە بۆچی وا بێ قەرارم بەدیدە وێنەی لێزمەی بەهارم ئەزانی بۆچی لەکێو و هەردم لەعەشقی تۆیە بێ ئیختیارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاوی لێون بێ کەوسەرم ناوێ ئاوی لێون بێ کەوسەرم ناوێ جەوهەر پەرستم گەوهەرم ناوێ گیانی من پوشە جوانی تۆ ئاگر ئاگر بەبێ پوش ناسوتێ تاوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵدار ناترسێ توشی بەڵابێ دڵدار ناترسێ توشی بەڵابێ گەر وەکو (ئەیوب) کرم تێیدابێ وەک (حەسەن) پیاڵەی زەهر ئەنۆشێ یا (حسێن) ئاسا سەری برابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئارامم نیەبۆ ڕوخساری تۆ ئارامم نیەبۆ ڕوخساری تۆ بۆ زوڵفی ڕەشی عەتر باری تۆ ئارامی نییە هیچ کاتێ دڵم مەگەر ئەو ساتەی دێمە دیداری تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دنیا سفرەیە مرۆڤ میوانە دنیا سفرەیە مرۆڤ میوانە ئەمڕۆ گوڵزارە سبەی خەزانە چاڵێکی تاریک کەناوی گۆڕە ئەڵێن ئێرە جێی گشت خان و مانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک من داماوم فەلەک داماو بێ وەک من داماوم فەلەک داماو بێ من نوقمی خەم ئەو هی خوێناو بێ وەک منی کردە هەدەفی مەینەت وا سەرگەردان و سەر لێشێواو بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا، تا، پەرچەم بەسەر ڕوتا بڵاوە تا، تا، پەرچەم بەسەر ڕوتا بڵاوە گوڵ و ڕێحان و سومبول تێکەڵاوە بەسەر ڕوتا پەرێشانە دوو زوڵفت بەهەر تاڵێک دڵێک هەڵواسراوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بڵێن جێگەت ئاسمانی چوارەمینە بڵێن جێگەت ئاسمانی چوارەمینە بەڵام گورگی مەرگت هەر لەکەمینە هەزاران ساڵ لەدنیادا بکەی گەشت لەدوایدا شوێنت دوو توێی زەمیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستم دڵ و گیانم لەلاتە خۆشەویستم دڵ و گیانم لەلاتە هەموو ئاشکرا و پەنهانم لاتە من نازانم کە ئەم دەردەم لەکوێ گرت؟ بەڵام ئەزانم دەرمانم لاتە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئازیز قەت مەردی لەنامەرد نایە ئازیز قەت مەردی لەنامەرد نایە گریان و ناڵە لەبێ دەرد نایە گوێ بگرە ڕۆڕۆ، ڕۆڵەی (فەرەیدون) گڕ لە تەنوری سڕو سارد نایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک هەتاکەی ناڵەو گریانم فەلەک هەتاکەی ناڵەو گریانم ئاگری خەمت بەردایە گیانم تەمەن تێپەڕی بە دەردیسەری بەمەیلی دڵم نەبو ئاسمانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەم کێو بۆ ئەو کێو بەرز بوم و نیشتم لەم کێو بۆ ئەو کێو بەرز بوم و نیشتم هەڵاڵەم ئە چنی تا تێگەیشتم لالە بێ بار و بێوەفا دەرچوو بێ وەفا نابم بۆ خۆشەویستم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نازانم دڵم شێواوی کێیە نازانم دڵم شێواوی کێیە ئاوارەی کێیە سوتاوی کێیە خۆزگە ئەمزانی دڵەی ڕەنجەڕۆم گیری نێرگزی دوو چاوی کێیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە میسکی چینی ڕەشتر سومبولت لە میسکی چینی ڕەشتر سومبولت بە هەزاران دڵ بەندەی کاکۆڵت پەی بەدڵی تۆ نابا ناڵەی من لەبەرد ڕەقتر بێگومان دڵت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەرەڵڵایەکم ئاوایە پیشەم بەرەڵڵایەکم ئاوایە پیشەم دەستێ بەجام و دەستێ بە شوشەم تۆ بێ تاوان بی دیارە فریشتەی منیش لە (حەوا) و (ئادەم)ە ڕیشەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەو گوڵەی کە من ماندووم لەتاوی ئەو گوڵەی کە من ماندووم لەتاوی بە فرمێسکی چاو کە داومە ئاوی من پەروەردەمکرد، لە کوێ ڕەوایە یەکێکی تر بێ بگرێ گوڵاوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوەی بێماڵ و سامانە منم ئەوەی بێماڵ و سامانە منم ئەوەی ئاوارەو بێنانە منم ئەوەی شەو بێ شێو ڕۆژ ئەکاتەوە منم منم، ڕۆژ ڕەشی زەمانە منم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکانت پیاڵەی پڕ لە مەی بێ چاوەکانت پیاڵەی پڕ لە مەی بێ تاتای زوڵفت بەرامبەر موڵکی ڕەی بێ پەیمانتدا کە ئەمڕۆ نا بەیانی من نازانم کە بەیانی تۆ کەی بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە بەدبەختیم لە دڵم ناڵە نایە لە بەدبەختیم لە دڵم ناڵە نایە بۆ ڕوی زەردم فرمێسکی ئاڵم نایە خەوم نایە بەخەو شێوەت ببینم بۆ خۆشەویستم ئەو چاوە کاڵە نایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگی بانگ وێژی مردن وا ئەهات دەنگی بانگ وێژی مردن وا ئەهات گوێ بگرن بە گوێی ئێمەدا ئەدات برایان مردن یەک لەدوای یەکە ساتێ ئەزانی دێتە سەرت کات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جارێ ڕێم کەوتە ناو گۆڕستانێ جارێ ڕێم کەوتە ناو گۆڕستانێ هاتە گوێم دەنگی بەکوڵ گریانێ دیم ئێسقانێکە لە خاکا ئەڵێت خۆشی و لەزەتی سەر دنیا کوانێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵی ڕەنجەڕۆم کەیلی ئازارە دڵی ڕەنجەڕۆم کەیلی ئازارە چاو بەفرمێسکم دەم پڕ هاوارە وێنەی مناڵی ڕقاوی سەر شێت دڵەی ئاوارەم وابێ قەرارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دەس دڵداری ئاوایە ژینم لە دەس دڵداری ئاوایە ژینم زەوی دۆشەکمە بەردە سەرینم ژیانم وابێ دۆستم جۆرێ تر لەم کەین و بەینە من چی ئەبینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ دوژمنی گیانت وا پەرێشان دوژمنی گیانت وا پەرێشان بێ جەرگی ئەنجنی دەمی دەبان بێ سەر لە ئێوارە هەواڵ پرسی بێ بەیانی لاشەی لە گۆڕستان بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە ڕوناک کە ژوری تاریکم وەرە ڕوناک کە ژوری تاریکم بێ هاودەم ماوم بەخەم خەریکم سوێند بە قەوسی ئەبرۆی داهاتووت تۆ دوور بی مەرگ وا لە نزیکم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەرێشانت پەرێشانە لە دوی تۆ پەرێشانت پەرێشانە لە دوی تۆ جەرگ و دڵپاکی بریانە لە دوی تۆ تۆ جێتهێشتم یاری تازەت موبارەک منیش هامرازم گریانە لە دووی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەخەمناکی هەتا کەی دابمێنم بەخەمناکی هەتا کەی دابمێنم دڵی کۆرپە لەتاو خەم ڕابژێنم ئەڵێیت بڕۆ ئیتر با ڕوت نەبینم وەرە بمکوژە با توخوا نەمێنم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەشقی تۆ بوو بیابانی کرد بەجێم عەشقی تۆ بوو بیابانی کرد بەجێم لە ئاگری دوری تۆدا ئەسوتێم بەمن ئەڵێت ئارام بگرە بێ ئارام ئارامگرتن ئەزانی چی ئەکا پێم؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستی لە مێژی من کوانێ؟ خۆشەویستی لە مێژی من کوانێ؟ دوو چاوی سورمە ڕێژی من کوانێ؟ وا هاتە کۆتایی ژینی ( تاهیر) با زوو بێ، یاسین وێژی من کوانێ؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جوانی تۆیە ئارامی لێم بڕیوە جوانی تۆیە ئارامی لێم بڕیوە تیری عیشقت پەردەی جەرگی دڕیوە خۆشەویستیت کاتێ هاتە دڵی من هەرچی لەکەی پێشو بێ لێی سڕیوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەنم بێ پۆشین سەر بێ سەرین بێ تەنم بێ پۆشین سەر بێ سەرین بێ خەمم پەڵاس بێ، ڕاخەرم زەمین بێ گەر بێ تۆ سەرم لەسەر سەرین کەم کورەی دەرونم هەر لە دەمین بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک جوانی تۆی لە کوێ هێناوە؟ فەلەک جوانی تۆی لە کوێ هێناوە؟ لە مانگ جوانتر نەخشی کێشاوە ئەوەی بەوردی سەیری جوانیت کا بەتیری نیگات جەرگی بڕاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یادی تۆ نەبێ بێشک ئەفەوتێم یادی تۆ نەبێ بێشک ئەفەوتێم فرمێسکم نەبێ بەگڕ ئەسوتێم لەوە ترساوم ئازاری جیایت ئیمانم ماوە کەبیسێنێ لێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شادم ئەو ساتە دولبەرم لابێ شادم ئەو ساتە دولبەرم لابێ شەوی تاریکم پڕ لە چرا بێ بە ئارەزوی دڵ جار جار بیدوێنم ئەویش پێکەنین لەسەر لێویا بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێتۆ گەر سەرم لەسەر سەرین بێ بێتۆ گەر سەرم لەسەر سەرین بێ سەری وام ناوێ با بۆ بڕین بێ ئەگەر وشک کا فرمێسکی چاوم یاخوا ئەو چاوە کوێر و نەبین بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی ئەستێرەکەی پرشنگ لە ڕوی من ئەی ئەستێرەکەی پرشنگ لە ڕوی من سوتاوە زار و سینە و گەروی من فەلەک لەقینا تەمی لە ڕوت نا بۆ کێ ئەجروێی لەدەس دەرچووی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە بەختی ڕەش و ئێشی بێوێنە لە بەختی ڕەش و ئێشی بێوێنە پیاڵەی شەرابم پڕ زەهر و خوێنە لەبەر ناسازی چەرخی پڕ مەینەت کزەی دەرونم چیا تاوێنە! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گڕی عەشقێکە بەر بۆتە گیانم گڕی عەشقێکە بەر بۆتە گیانم دڵ و دەرونی هەموو سوتانم سەگی بەر قاپیت پێ لە چاوم نێ ژێر پێی ئەماڵی برژانگەکانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گوڵزار بە بێ تۆ وەک دڕک و دارە گوڵزار بە بێ تۆ وەک دڕک و دارە لەگەڵ تۆ دڕک گوڵ و گوڵزارە هەر تۆ گوڵشەن و گوڵزاری منی بۆ لاشەی مردووم گیانی دووبارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوایە ئاگری عیشقم لە گیان کە خوایە ئاگری عیشقم لە گیان کە دڵ و جگەرم پاکی بریانکە وابێ گڕ لە گەڵ هەناسەم دەربێ پەروانەی دڵم گیری سوتان کە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە یارێ نیەتی مەیلی یاری هەمە یارێ نیەتی مەیلی یاری هەمە ئێشێ نییەتی شوێنی دیاری ئەڵێن یارت ئەوا خەوتوویی نازە خەوێکی وا هەرگیز نەبی بێزاری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگێ هاتە گوێم وتی: ئەزانی؟ دەنگێ هاتە گوێم وتی: ئەزانی؟ دەردی دڵی تۆ نییە دەرمانی لاشەت گەوهەر بێ خاک دای ئەپۆشێ بێ نرخە دنیا، بێ بایەخ جوانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لالە نێژان ئیتر لالە مەچێنن لالە نێژان ئیتر لالە مەچێنن باخەوانان دەستان بۆ گوڵ مەهێنن وەفای گوڵ هەر ئەمەندە بوو کەمن دیم هەڵیکێشن لە جێی دڕک بچێنن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرخەوێکم لەناو چینی گوڵان کرد سەرخەوێکم لەناو چینی گوڵان کرد بەو سەرخەوە گوڵم توشی زیان کرد باخەوانان دیاری دۆستم لەگەڵ گوڵ هەزار دڕکی لە ڕوی گوڵ پاسەوان کرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چەند پێم خۆشە بە ئێواران بینینت چەند پێم خۆشە بە ئێواران بینینت تێر ببیستم وتەی لێوی شیرینت بەگەرمی دەست لە ناو دەستت بنێم شەویش قۆڵم دابنێم بۆ سەرینت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوا بەهار هات گیا ژیایەوە ئەوا بەهار هات گیا ژیایەوە بەهاری جوانیم نەگەڕایەوە لالە ڕوا لەسەر گۆڕی جوانان سەیرانگای مەستان وا بوژایەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر دڵ دڵبەرە ئەی دڵبەر کامەیە؟ گەر دڵ دڵبەرە ئەی دڵبەر کامەیە؟ گەر دڵبەر دڵە ئەی دڵ چی نامە؟ دڵ و دڵبەرم وەک یەک ئەبینم نەدڵم دیارە نە دڵبەر لامە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕێگە بەردەڵان منیش بەخەم مەست ڕێگە بەردەڵان منیش بەخەم مەست شوشەی نام و نەنگ لەسەر لەپی دەست ئاگادارم کە خوا دی بە ئاگا با لێم نەشکێنێ ڕێگەی چەوت و پەست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کارێ مەکە کە بەردت لێ ببارێ کارێ مەکە کە بەردت لێ ببارێ دنیا لە خۆت بڕەنجێنی بەجارێ سبەی نامە خوێن نامەت ئەبینن نەفرین بۆ خۆت و نامەت دا ئەبارێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێری مەردم بەڵام دڵ چی ئەزانی شێری مەردم بەڵام دڵ چی ئەزانی ڕێوی ئەجەل هاتووە بۆ شکانی لە ڕوم وەستاوە وەک شێر بەهەیبەت دەمێ چەشتی ئەلێسێ بە زوبانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەپۆشم شاڵاو ئەبەستم قەدەک ئەپۆشم شاڵاو ئەبەستم قەدەک شانازی ئەکەم بەجەوری فەلەک ئەگرم سەرانسەر ئاوی دەریاکان پێی ئەشۆم دەستی پیاوی بەدنمەک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیارە ئەی دڵ لە ڕێگەی دوور نیتە باک دیارە ئەی دڵ لە ڕێگەی دوور نیتە باک لە تاری گۆڕ لە ئاگری سور نیتە باک نازانی کە چی ڕۆژێکت لە پێشە ئەبیتە لانەی مار و مور نیتە باک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە تۆ جیابم ئەی شۆخی نازەنینم لە تۆ جیابم ئەی شۆخی نازەنینم ڕۆژم شەوە شەو دۆزەخە بۆ ژینم خونچەی لێوت ئەگەر بۆ من بپشکوێ هەموو ڕۆژێ من بە نەورۆز ئەبینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نەمامم ناشت بەهیوایەک بەبەر بێ نەمامم ناشت بەهیوایەک بەبەر بێ بەمن چی دەستی زۆرداری لەسەر بێ بایەک هەڵکا دەریبێنێ لە بێخا بێ سودە هەموو بەری گەوهەر بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەردوو چاوم بە ئازارێکی دێشێت هەردوو چاوم بە ئازارێکی دێشێت دوور لەگیانت وەختە گیانم بکێشێت بیستومە کە گرتووتە یاری تازە وەرە چاوم دەربێنە با نەبێ لێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یەکێ دەردوو یەکێ دەرمانی ئەوێ یەکێ دەردوو یەکێ دەرمانی ئەوێ یەکێ وەسڵ و یەکێ هیجرانی ئەوێ من ئەمانەم بەجۆرێ لا پەسەندە گیانی لاوازی من کامیانی ئەوێ؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وێنە شاخێ کە بورکانی لێرابێ وێنە شاخێ کە بورکانی لێرابێ یان تەلارێ تەواو وێران کرابێ لەدەشتی پیریا ئاوایە حاڵم نەما جوانیم خوا مردن دەبابێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سکاڵای ئێش و ئازارم هەتاکەی سکاڵای ئێش و ئازارم هەتاکەی پەرێشانی ڕۆژگارم هەتاکەی بە بارێکی بخە باری گرانم بابەس بێ ئیتر هاوارم هەتاکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر خاوەن نگین بی دوایی هیچە ئەگەر خاوەن نگین بی دوایی هیچە شاهی سەرتەخت نشین بی دوایی هیچە حوکمڕانبی لەسەر تەختی (سلێمان) جێگەت دوو توێی زەمین بی دوایی هیچە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەیادی تۆیە خۆشحاڵم لە ژینا بەیادی تۆیە خۆشحاڵم لە ژینا تۆ دوربی کافر بەحاڵم لە ژینا بێ فریام بۆ خاتری خاترداران بە چنگی خەم گەروم وا لە گوشینا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستی دڵ و گیانم تۆی تۆ خۆشەویستی دڵ و گیانم تۆی تۆ لە عەشقی تۆ بەشم شینە لەگەڵ ڕۆ شەوی تاریک لەتاو دەردی جیایت خەم و ئێش و ئازارم لێ ئەبێ کۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خولیای عیشقت وا لە ناو مۆخی سەرما خولیای عیشقت وا لە ناو مۆخی سەرما گڕی جوانیت وا لە ناخی جگەرما بتی من کەعبەی من قیبلەی من هەر تەنیا تۆی لەبەر بینی نەزەرما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەکاتی خۆی نەگەیی یە دەردم دەرمان لەکاتی خۆی نەگەیی یە دەردم دەرمان لە مردن بەرگری ناکرێ بەگریان باخی ژینم پڕوکاوە لقوپۆی ئیتر بەسە مەدە تیر لە جگەرمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەژارێکم ئاوارە لە دەشت و دەر هەژارێکم ئاوارە لە دەشت و دەر من مۆمێکم شەوقم هەیە ڕوەو سەر بەکەڵکی دنیا و قیامەت نەهاتم درەختێکم نیمە سایە و بێ سەمەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە تا هەم با شانازی بکەم پێت وەرە تا هەم با شانازی بکەم پێت وەرە جوانیی گوڵان بنێرە ژێر پێت وەرە با دەستم ڕەنگین بێ لەکارا وەرە بەهرەی هەڵبەستم وەرگرم لێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من کە دەردو خەمە بۆتە خەڵاتم من کە دەردو خەمە بۆتە خەڵاتم لە شێواویما ئاوارەی وڵاتم... ! نەبوو ڕۆژێ کە بێیتە ژور سەری من هەتا ماوم بەجێ بێنی ئاواتم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک چەوت و چەوێڵ و ناتەواوە فەلەک چەوت و چەوێڵ و ناتەواوە بە ئاخ و ئۆف و هاوار گوێی نە داوە هەمیشە کار و کرداری وەهایە بنچینەکەی بەم جۆرە داڕێژراوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەبێ تۆ لێم حەرام بێ لالە و گوڵ بەبێ تۆ لێم حەرام بێ لالە و گوڵ گوێ ناگرم بۆ دەنگی سازگاری بولبول ئەگەر بێ تۆ دابنیشم لە ناو باخ ژیلەمۆ بێ تێی بنیشم هەتا مل ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕاخەرت گوڵ سێبەرت سومبوڵ ڕاخەرت گوڵ سێبەرت سومبوڵ باڵات ڕێک و جوان بە ئارەزوی دڵ لەتاو ئاڵی گوڵی ڕومەتت سرەوتم نیە بەوێنەی بولبول ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ بە جوانی وەک گوڵی یاسەمینی تۆ بە جوانی وەک گوڵی یاسەمینی ئاوی چاو و گڕی گریانم ئەبینی لەوە ترساوم هەناسەم بدا لێت ناسکە گیانت ببێتە ئاو لە تینی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ زاو حەکیمی من بکە چار تۆ زاو حەکیمی من بکە چار شەو و ڕۆژ نییە ئارامم بە ئازار دەمێ ئەڵێم کە ڕۆژ بۆ ئاوا نابێ دەمێ ئەڵێم بۆ وا درێژە شەوگار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک گریان و هاوارم هەتاکەی؟ فەلەک گریان و هاوارم هەتاکەی؟ جییات کردم لە دڵدارم هەتاکەی؟ هێناتم و تەختی نەردت نیشاندام شەش و پێنج بێ مۆری زارم هەتاکەی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بینیم کە لالە لە شوێنی ڕواوە بینیم کە لالە لە شوێنی ڕواوە دڕک لە چوارلا دەوری لێداوە بڵێ: باخەوان عوزری چی دێنێ نەمامت درەنگ بەری هێناوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من ئاوارەی بیابانم شەو و ڕۆژ من ئاوارەی بیابانم شەو و ڕۆژ فرمێسک دێ لە چاوانم شەو و ڕۆژ نیە دۆستێ ڕزگارم کا لە ئازار بزانێ بۆ پەرێشانم شەو و ڕۆژ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە بولبول دەردی دڵت بڵێ پێم وەرە بولبول دەردی دڵت بڵێ پێم وەرە سۆزی بەیانت وەرگرە لێم بۆجوانی گوڵالە چەند ڕۆژێ ئەناڵێ من بۆ جوانی دڵارم بۆتەوە سوێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دڵێ، پەرێشان و دێوانە هەمە دڵێ، پەرێشان و دێوانە لە بەد ناویم نیمە ناو و نیشانە هیوام ڕۆژێکە ئاواتم بێتە دی بەدەست بگرم داوێنی ئەو جوانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چۆنە ئەمڕۆ ئاوا خۆشحاڵی ئەی دڵ چۆنە ئەمڕۆ ئاوا خۆشحاڵی ئەی دڵ دەماخ بەرزی شاری خەیاڵی ئەی دڵ گۆشە گیر بە ڕوو لە قاپی خوداکە کە ئەم ساتە لەخەم بەتاڵی ئەی دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لالە چێنم لالە ڕواوە لە ناو دڵ لالە چێنم لالە ڕواوە لە ناو دڵ پاراوی فرمێسکی چاوە لە ناو دڵ نە ئەبیستم نە ئەبینم هەرایەک تۆی گوڵم بەرهەم هێناوە لەناو دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بم دوێنە هەتا یاری بکا دڵ بم دوێنە هەتا یاری بکا دڵ هەتا کەی گریە و زاری بکا دڵ بەهات و چۆ پەیا ناکەی وەکو من سەراپا پێشکەشی یاری بکا دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستم وەرە چاوم لەڕێتە خۆشەویستم وەرە چاوم لەڕێتە گلێنەی چاوەکانم خاکی ڕێتە لەوە ترساوم لە خۆشیا نەزانم برژانگی تیر هەڵبچەقێ بە پێتا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ ناپرسی لە حاڵی دڵ بڕاوت تۆ ناپرسی لە حاڵی دڵ بڕاوت بەهاری جوانی خۆی نایە پێناوت ماوەیەکە کە تۆ یادی من ناکەی نازانم چۆن لە ژین ماوم لە تاوت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە شاخ و دەر و دەشت و بیابان خۆشە شاخ و دەر و دەشت و بیابان خۆشە شاد بین هەموو لایەک شادمان تاوێ سەیران تاوێ شایی تاوێ دەشت ئا بەم جۆرە خۆشە درێژی ژیان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەموو کاتێ من شانازی ئەکەم پێت هەموو کاتێ من شانازی ئەکەم پێت سەرم ناوێ ئەگەر نەخشێ لەژێر پێت لە ناخی دڵ سوپاسگوزاری ئەوەم لە ڕێگەوبان بەدڵ سڵاو ئەکا لێت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە کاتێکا کە ڕێگەی ڕاست نەبینم لە کاتێکا کە ڕێگەی ڕاست نەبینم خوێندەوار نیم هەتا ویردێ بخوێنم وێنەی شێتان ڕو ئەکەمە بیابان بەیادی تۆوە ئاسک ئەدوێنم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەم و لێوت شیرینە وێنەی شەکراو دەم و لێوت شیرینە وێنەی شەکراو منیش گیان ئاگرینم دیدە پڕ ئاو لەوە بترسە هەناسەم بدا لێت ئاهی گەرمم شاڵاو بێنێ لە ناکاو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە جوانی تۆ ڕواوە گوڵ لە گوڵزار لە جوانی تۆ ڕواوە گوڵ لە گوڵزار باڵای ڕێکت تازە بەرهەم ئەدا دیار لە تاوی ڕومەتی وێنە گوڵی تۆ بولبول ئاسا، ئەناڵێنم ئەکەم زار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حاڵی دەردی منی خەمبار بپرسە سەبارەت: پێداچوونەوە: ئاکام ئەیوب ڕەسول ( ئاکام ناکامی ) حاڵی دەردی منی خەمبار بپرسە ناڵەی شەوی گیانی بیمار بپرسە هەموو دێن و لە ئەحواڵم دەپرسن دڵ و گیانم دەتۆش یەکجار بپرسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دڵێ سەر لێشێواو و پەرێشان هەمە دڵێ سەر لێشێواو و پەرێشان لە بەد ناویم نە ناوم ما نە نیشان ئالەم کاتە خۆزگە ڕۆژێ ببوایە دەستی لەرزەم بگەیشتایە بە دامان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە داخی تۆ سەراپا شین ئەپۆشم لە داخی تۆ سەراپا شین ئەپۆشم خەم و داخت وەکو بادە ئەنۆشم لەباوەشت بگرم وەک ڕۆژ لە ئاسۆ تا نەفخی سور لە خۆشیا بێهۆشم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر بڵێم ئەگەر نەڵێم خوایە ئەگەر بڵێم ئەگەر نەڵێم خوایە خۆت ئەزانی کە پێویستم داوایە گەر بەنوێژە بۆچی بەشم بڕاوە گەر بێبەشم ڕوو بکەم بۆچی لایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە جارێ، دەمێکە چاوەڕوانم وەرە جارێ، دەمێکە چاوەڕوانم نەیەی تاریک و پڕژانە ژیانم وەرە دەردێ کە تۆ ناتە دڵی من توخوا چارێک بەمانم یان نەمانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاتای پەرچەم بۆتە تاڵی کەمانم تاتای پەرچەم بۆتە تاڵی کەمانم بەزەیت بێ بە حاڵی پەرێشانم تۆ لەگەڵ من نیتە مەیلی دڵداری بۆ ناتبینم تا بەخەوی شەوانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەنازدارێ دڵ و پەیمانم داوە بەنازدارێ دڵ و پەیمانم داوە دڵی بردووم جەرگم بۆی بڕاوە خوا سازی بکا ئەو میرە جوانە چاوەڕێم زوتر بێ لە ڕێگاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەو بگرەو بەردە گومانم هەیە لەو بگرەو بەردە گومانم هەیە بارێکی قورس و گرانم هەیە گەر (لاتقنطوا) نەگاتە فریام من بەقەد کێوێ تاوانم هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەجەوری زەمان من دادم هەیە لەجەوری زەمان من دادم هەیە هەزاران ناڵە و فریادم هەیە دڵ کەوتۆتە سەر خەرمانێ دڕک لەکوێ هەناسەی ئازادم هەیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من دەربەدەر و بێ جێگە و بانم من دەربەدەر و بێ جێگە و بانم من مەینەت کێشم زۆر سەختە گیانم من بومە تۆپە دڕکی بیابان بەکرزە بایەک شوێنم نازانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕوو بكەمە سەحرا وێنەت ئەبینم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ڕوو بكەمە سەحرا وێنەت ئەبینم بچمە ناو دەریا شێوەت ئەبینم ڕوو لەهەر كوێ‌ كەم , چۆڵ و بیابان شێوەی بێوێنە و هاوتا ئەبینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من نازانم لە ڕازی دڵ چە بێژم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من نازانم لە ڕازی دڵ چە بێژم خەم و زوخاوی ناو دڵم بڕێژم بڵێم چی من ڕەنگی زەردم دیارە با ئەم ڕاز و نیازە هەر بنێژم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵسوتاوان وەرن نەخشێ‌ بكێشین سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵسوتاوان وەرن نەخشێ‌ بكێشین قسەی ناوێ‌ هەموو بەداخ و ئێشین تەرازوم هێناوە بۆ كێشی خەممان خەمی سوک و گران یەك یەك ئەكێشین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەریای من لە جێگەی تەنگ هاتە دەر سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دەریای من لە جێگەی تەنگ هاتە دەر تكە تكە پیت بە پیتم دایە بەر لە هەر ئەلفێ‌ هەزار باڵا درووست بوو باڵای ئەلفم لەناو بتان هاتە سەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەشم وابێ‌ لە عالەم دەربەدەربم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەشم وابێ‌ لە عالەم دەربەدەربم دوورتر لە چین و ماچین دڵ كەدەربم لە دڵدارم بكات جار جار سڵاوێ‌ دوری و دۆستیی من با هەر دەربەدەربم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە خۆشەویستیت دڵ نیگەرانم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لە خۆشەویستیت دڵ نیگەرانم من بە تۆ ناگەم تا مابێ‌ ژیانم داخ زاڵە لەسەر وەفا لە ناو دڵ لە ناتەواوی و جەوری زەمانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمی خەمخۆرم خۆراكی دڵ خەم بێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خەمی خەمخۆرم خۆراكی دڵ خەم بێ‌ خەم دڵسۆزمە لەلام نابێ‌ كەم خەمە نایەڵێ‌ تەنیا دانیشم خەم لام بەڕێزە بەقەد چاوەكەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دولبەرم دورە حاڵی نازانم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دولبەرم دورە حاڵی نازانم پەیامی نایە ئارام بێ‌ گیانم خودایە مەرگ مۆڵەتم بدا پێی شاد بمەوە زۆر پەرێشانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە نەزانی گرتم كوێرە ڕێگایێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بە نەزانی گرتم كوێرە ڕێگایێ‌ چە ڕێگایەك نازانم بۆ چە لایێ‌ بە دڵم وت دەبا بڕۆین دوو بە دوو بەڵام ئەی دڵ نازانم هیچ پەنایێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دڵێ‌ وەک مەلی باڵ شكاوە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەمە دڵێ‌ وەک مەلی باڵ شكاوە لەسەر لێوی كەشتی دەریا وێستاوە ئەڵێن (تاهیر) دەنگی سازت بۆ نایە دەنگی چۆن بێ‌ دەماری دڵ پساوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زەمانە ڕوت و عوریانی كردووم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi زەمانە ڕوت و عوریانی كردووم دوژمن بەژین و ژیانی كردووم خەنجەرێ‌ بێنن سینەم هەڵدڕن ئەبینن عیشق وێرانی كردووم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیری كارێكی كرد باییم نەماوە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پیری كارێكی كرد باییم نەماوە لە گیاندا هێز و توانایم نەماوە ئەڵێن (تاهیر) وەرە سەیری جوانان بەمن چی تازە بینایم نەماوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەردوو چاوم خوێنی تێزاوە بۆ تۆ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەردوو چاوم خوێنی تێزاوە بۆ تۆ عەقڵ و هۆشم ناوە بەلاوە بۆ تۆ ئەگەر (لەیلا)ی بپرسە حاڵی (مەجنون) تەماشاكە وا بە سەحراوە بۆ تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەردوو چاوم دەرێنن تۆم ئەوێ‌ تۆ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەردوو چاوم دەرێنن تۆم ئەوێ‌ تۆ بە ئاگر بمسوتێنن تۆم ئەوێ‌ تۆ بچمە ناو باخ تەماشای گوڵان كەم گوڵ هەزار بنوێنن تۆم ئەوێ‌ تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من تەنیا و بێحاڵم چۆن نەناڵم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من تەنیا و بێحاڵم چۆن نەناڵم مەلی بێپەڕ و باڵم چۆن نەناڵم ئەڵێن بۆچی ئەوەندە گەرمە ناڵەت جوانیت وا لە خەیاڵم چۆن نەناڵم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من لە جەوری یەكێ‌ دڵ پڕ لە ئێشم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من لە جەوری یەكێ‌ دڵ پڕ لە ئێشم وەكو لالە بەدڵ داخێ‌ ئەنۆشم سبەی ڕۆژ , نامە خوێن نامە ئەبینن لە كردارم شەرمەزاری ئەكێشم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ئاهم گومەزی (خەزرا) ئەسوتێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بە ئاهم گومەزی (خەزرا) ئەسوتێ‌ فەلەك یەكسەر لەسەرتاپا ئەسوتێ‌ بسوتێنم یاخۆ ئیشم ئەسازێ‌ چیە بڕیار ئەسازێ‌ یان ئەسوتێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە تاوێ‌ لە دووریت وا ئەسوتێم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرە تاوێ‌ لە دووریت وا ئەسوتێم موژەی چاوت هەموو وەك تیر ئەدا لێم تۆ وێنەی گوڵ منی , بولبول ئەكەم زار لەتاوی تۆ بەجارێ‌ بۆتەوە سوێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەموو دنیا تەم و گەردە بڵێم چی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەموو دنیا تەم و گەردە بڵێم چی وەكو من دڵیان پڕ دەردە بڵێم چی سومبول ڕوا لە داوێنی ئەڵوەندا لە بەختی من ڕەنگیان زەردە بڵێم چی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەس بە بادە بە چاو سەیری گوڵانكەم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دەس بە بادە، بە چاو سەیری گوڵانكەم تەماشای سەوزە و ئاوی ڕەوانكەم بەس جامێ‌ بنۆشم شادیم ناوێ‌ بەسەر خۆش سەیری لالەی جوانكەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەناو دڵما هەر وا ماوە خەمی تۆ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەناو دڵما هەر وا ماوە خەمی تۆ ئەناڵێنم لە جەور و ستەمی تۆ مەگەر بولبول ڕەفیقم بێ‌ لە گوڵزار سكاڵاكەین لە تاو مەیلی كەمی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەزیزان من بە دوو دەرد پەرێشانم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi عەزیزان من بە دوو دەرد پەرێشانم یەكێ‌ پیری یەكێ‌ ئاهی شەوانم ئاواتی من هەموو بینینی تۆیە سەیری جوانیت بكەم دەرچێ‌ گیانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەستێرەی ئاسمان ئەكەم ژمارە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەستێرەی ئاسمان ئەكەم ژمارە لە یادتدام هەرگیز نیمە مدارە یادت ئەكەم كە تەنیای لەشەودا دێتە خوار فرمێسكم وەک فوارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمی دنیا بە جارێ‌ بۆتە بارم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خەمی دنیا بە جارێ‌ بۆتە بارم بارم سەنگینەو ڕەنگینە قەتارم بۆچی نابیستن دادی من هەزار داد بارم قورسە و بێبارە ڕۆژگارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێدین بم گەر ئیتر لالە بچێنم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بێدین بم گەر ئیتر لالە بچێنم بێدین بم گەر ئیتر ئاوی بۆ بێنم داخی لالە گەلێك زۆرە لە دڵما بێدین بم گەر ئیتر ناوی بهێنم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمی زۆر وا لە دڵما بێ‌ ژمارە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خەمی زۆر وا لە دڵما بێ‌ ژمارە تەنی ئاهم بە حەواوە دیارە بەیانیان زوو بەیەك كڵپەی هەناسە ئەسوتێنم ئەوانەی نالە بارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستم بێ‌ تۆ زار و حەزینم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشەویستم بێ‌ تۆ زار و حەزینم جگەر سەد پارە دیدە گرینم ئەو دەستەی لەسەر گەردنی تۆ بوون خستوومە ژێر سەر وێنەی سەرینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نابیستی دەنگی ناڵە ناڵی من سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi نابیستی دەنگی ناڵە ناڵی من لە حاڵی دڵ و ژینی تاڵی من دڵسوتاوان بێن هەموو یەكگرین ئێوە ئەزانن چۆنە حاڵی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هاوار لە دەس دڵ بۆ منی ناوێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هاوار لە دەس دڵ بۆ منی ناوێ‌ بۆچی ناسرەوێ‌ ئاسودە تاوێ‌ چی بكەم لەو دڵەم وەك مەلی كێوی هەر ساتە ملی وا لەناو داوێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەتۆ دووربم عەزیزم تاڵە ژینم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەتۆ دووربم عەزیزم تاڵە ژینم بێدین بم گەر بێتە لێو پێكەنینم لەسەر وەفا و پەیمانی خۆمم گیانە بۆ یەكێ‌ تر من ناگۆڕم ئەوینم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن جەرگ بڕاوان با بناڵین سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرن جەرگ بڕاوان با بناڵین پەروانەی باڵ سوتاوان با بناڵین لە دڵداری گوڵی ڕەعنا بناڵین لەدەستی یاری بێپەروا با بناڵین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک بۆچی منت هێنایە بەرهەم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi فەلەک بۆچی منت هێنایە بەرهەم ڕەنگم زەردبێ‌ جلی نیلی لەبەركەم ئەگەر بەخشندەی گیانم بكێشە ڕزگارم كە لەدەس جەور و سزاو خەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە دنیادا نەبوو كەس وەكو من سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لە دنیادا نەبوو كەس وەكو من لە دەریای دین مەلەوان بێ‌ هەتابن بێ‌ باوەڕان , باوەڕ ناكەن بە حاڵم من تا وابم , من ئاوابم منی وون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە بێ مەیلی تۆ من ئەناڵێنم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لە بێ مەیلی تۆ من ئەناڵێنم دەرون هەڵقرچاو چاو پڕ لە خوێنم هەزار بەلێنت پێدام نەهاتی هەی پەیمان , من بێ‌ بە لێنم! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە ببینە ساردی هەناسەم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرە ببینە ساردی هەناسەم وەرە ببینە زەهری ناو كاسەم مەیم خوێنی دڵ , ناڵەم گۆیندە وەرە ببینە گریان و تاسەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی دڵ بێباک لە فەرمانی بڵێم چی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەی دڵ بێباك لە فەرمانی بڵێم چی ملكەچی نەفس و شەیتانی بڵێم چی خۆشەویست بوی جێگەی ڕێزی هەموو كەس كەتۆ ڕێزی خۆت نازانی بلێم چی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەمەنی لالە زاران هەفتەیەكە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi تەمەنی لالە زاران هەفتەیەكە خۆش تازە بەهاران هەفتەیەكە هەلێكە خۆشەویستیت دەسكەوێ‌ تۆ گەیشتنمان بە یاران هەفتەیەكە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من بازیكم سپی و هەمەدانی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من بازیكم سپی و هەمەدانی ئارام ئەگرم لە شوێنێكی نیهانی بەباڵ ئەفڕم لەم شاخەوە بۆ ئەو شاخ بە چنگی خۆم ئەكەم نێچیرەوانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەرم سەودا سەری گیسوی تۆیە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi سەرم سەودا سەری گیسوی تۆیە دڵم موبتەلای مانگی ڕوی تۆیە چاوم ئەبڕمە مانگ لە یەک و دوو چونکە لە شێوەی دوو ئەبرۆی تۆیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چەند خەمگین و پەرێشان و بێزارم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi چەند خەمگین و پەرێشان و بێزارم مەلێكی باڵ شكاو و بریندارم لۆمەم ئەكەن كەسانێ‌ بێ خەبەر لێم كە بۆ تۆیە بێ‌ ڕەنگ و بێ‌ قەرارم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم تەنگە دڵم تەنگە دڵم تەنگ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵم تەنگە دڵم تەنگە دڵم تەنگ لە دڵ تەنگیم دنیا بۆتە گۆڕی تەنگ لەشەرمی دوی جوانت ڕو ئەپۆشم لە ڕوی تۆدا نازانم چۆن بكەم دەنگ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمم زۆرە خەمی من بێ ژمارە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خەمم زۆرە خەمی من بێ ژمارە دڵی وێڵم زامدار و بێ قەرارە ئومێدم دەست و بازوی نازی تۆیە ئەگەر بێی بمكوژی خێرت هەزارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من ئەو كەسەم كە ناویان نا قەلەندەر سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من ئەو كەسەم كە ناویان نا قەلەندەر پەرێشانم پەرێشان لە هەموو سەر كە ڕۆژ بۆوە لەدەس دنیا ئەدەم خول كەشەو داهات بەردێ‌ ئەنێمە ژێر سەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گیانم پڕ مەینەت و دەردە خوایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi گیانم پڕ مەینەت و دەردە خوایە دڵم پڕ ئێش و ڕەنگم زەردە خوایە لە تاوی بێكەسی و مەیلی وڵاتم هەناسەی دووربم , سەردە خوایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە ئەی جوان با سەیركەم جوانیت سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرە ئەی جوان با سەیركەم جوانیت لەناو جوانان هەڵبژاردەی دڵانیت چاوم لێت بێ‌ هەموو كاتی ژیانم خۆشەویستی بۆ من، هێز و ڕەوانیت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر دەستم ئەگەیشتە تۆ خوایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەگەر دەستم ئەگەیشتە تۆ خوایە لێم ئەپرسیت كە ئەم ژینە بۆ وایە یەكێ‌ مەستە لەگەڵ یاری بەشادی یەكێ‌ برسی بۆ نانێ‌ موبتەلایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە بۆنی خۆشی تۆ گیراوم ئەی گوڵ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بە بۆنی خۆشی تۆ گیراوم ئەی گوڵ بۆ ڕەنگی جوانی تۆ شێواوم ئەی گوڵ وێنەی بولبول لە عیشقت بێ‌ قەرارم بۆتۆی (لەیل)م قەیسی داماوم ئەی گوڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوایە گەردنی گەردون ببێ‌ ورد سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خوایە گەردنی گەردون ببێ‌ ورد كە ڕۆڵەی ئەم عالەمەی پاكی ونكرد كەسێ‌ نەیوت یەكێ‌ وا زیندوو بۆوە هەموو ئەڵێن ئەوا ئەمڕۆش یەكێ‌ مرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: كە شەو داهات بەداخ گیانم ئەسوتێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi كە شەو داهات بەداخ گیانم ئەسوتێ‌ دڵ و جەرگ و مۆخ و ئێسقانم ئەسوتێ‌ لە عەشقی چاو خومار و سەوزە ڕەنگی دەخیلتانم وا ئیمانم ئەسوتێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم زار و حەزین چۆن نەناڵم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵم زار و حەزین چۆن نەناڵم دەرونم ئاگرینە چۆن نەناڵم ئەڵێن بۆچی ئەوەندە گەرمە ناڵەت مەرگ لێمان بەقینە چۆن نەناڵم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆ تۆ نەتخوێندەوە زانین تەواوی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆ تۆ نەتخوێندەوە زانین تەواوی لە گۆشەی ئەم وێرانەیە خزاوی كە نەتزانی چۆنە سود و ژیانت ناگەیتە پۆلی یاران و جێماوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەمی خوێنخۆر گیانی كردم بەلانە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خەمی خوێنخۆر گیانی كردم بەلانە خودایە ڕوم لەتۆیە تۆی توانا برایان با بزانین قەدری یەكتر ئێمە شوشەین مەرگ بەردی شكانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوای گەورە داد و بێداد لەدەس دڵ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خوای گەورە داد و بێداد لەدەس دڵ كەوا یەكدەم من نەبوم شاد لەدەس دڵ بەیانیان زوو ڕو لە خوا داد ئەخوێنن من هەموو كات داد و بێداد لەدەس دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرن كۆڕێ‌ بگێڕین دڵسوتاوان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرن كۆڕێ‌ بگێڕین دڵسوتاوان لە جەوری یار بڕێژین خوێن لە چاوان لە گوڵزار بولبولی شەیدا ببینین لەبێ‌ مەیلی گوڵێ‌ بابێتە ناوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تێكەڵ سوتە دڵانم چۆن نەناڵم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi تێكەڵ سوتە دڵانم چۆن نەناڵم هەژار و بێ‌ سامانم چۆن نەناڵم ڕوبەڕوی گوڵ بولبول دایم ئەناڵێ‌ من كە دوور لە گوڵانم چۆن نەناڵم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەڵاڵەی ناو كۆسارانم تۆی تۆ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەڵاڵەی ناو كۆسارانم تۆی تۆ گوڵاڵەی نەوبەهارانم تۆی تۆ هەڵاڵە یا گوڵاڵە چەند ڕۆژێكە ئومێدی ڕۆژگارانم تۆی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەژارە بویتە هاوڕێی دڵی من سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پەژارە بویتە هاوڕێی دڵی من پەژارە بویتە ڕێو جێی دڵی من پەژارە نایەڵێ‌ تەنیا بنیشم پەژارە بویتە خانە خوێی دڵی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەدەس چاو و لەتاو دڵ داد و هاوار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەدەس چاو و لەتاو دڵ داد و هاوار كە چاوم چی ببینێ‌ دڵ ئەكا زار درووست ئەكەم نەشتەرێ‌ نوكی پۆڵا ئەیدەم لە چاو , با دڵم بیبێ‌ ڕزگار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دڵێ‌ كڕیاری خۆشەویستی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەمە دڵێ‌ كڕیاری خۆشەویستی لەلای گەرمە بازاڕی خۆشەویستی كراسێكم بەباڵای دڵ بڕیوە لەسەر تۆپی ئازاری خۆشەویستی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوی تاریک گورگ چۆن مەڕ ئەكا كێش سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi شەوی تاریک گورگ چۆن مەڕ ئەكا كێش پرچی پێچت بنێ‌ سەر شان وەرە پێش لە گەنجی دوو لێوت ماچێ‌ بدە من وابزانە نانێ‌ بو دات بە دەروێش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ‌ زمانم وشتر ئاسا دڕک خۆر سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بێ‌ زمانم وشتر ئاسا دڕک خۆر گژوگیایە خۆراک و بارەكەم زۆر لەگەڵ ئەو خەرجە سوكەو بارە قورسە سەری بەرزم لە ڕوی خاوەن ئەكەم شۆڕ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەداوی دولبەرێ‌ دڵ موبتەلایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەداوی دولبەرێ‌ دڵ موبتەلایە كە دوور و نزیكی هەردوو بەڵایە بەبێ‌ دڵشكاوی نەمدی شتێ‌ لێی بۆ دڵی من وەك دەشتی كەربەلایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆردارە دڵ , خودایە دڵ بەڵایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi زۆردارە دڵ , خودایە دڵ بەڵایە كە چاو تاوان ئەكا و دڵ موبتەلایە ئەگەر چاوم نەبینێ‌ چاوی جوانان دڵ نازانێ‌ جوان وا لە چ لایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستان ئێستە جۆشی بەهارە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشەویستان ئێستە جۆشی بەهارە چیمەن سەوزە گوڵ و لالە دیارە هەلێ‌ دەسخە ئالەم كاتە دەخیلە گوێ‌ نەدەیتە ئەم دنیایە بێیارە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نوری چاوم هێزی گیانم تۆی تۆ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi نوری چاوم هێزی گیانم تۆی تۆ وەرە سەردار و سوڵتانم تۆی تۆ خۆت ئەزانی من بەبێ‌ تۆ نەزانم وەرە پارێزی ئیمانم تۆی تۆ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەناو مەستانا مەست بم ڕوم لەتۆیە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەناو مەستانا مەست بم ڕوم لەتۆیە لە دێرا بتپەرستبم ڕوم لە تۆیە ئەگەر هیند و كافربم یا موسوڵمان لە هەر جۆرە مەبەستبم ڕوم لە تۆیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە وێنەی مۆم فرمێسكم ئاگرینە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بە وێنەی مۆم فرمێسكم ئاگرینە دڵ ئەسوتێ‌ وەرە ئاوی ببینە بەڕۆژ گەرمم بە شەوانیش ئەسوتێم شەو و ڕۆژم بەبێ‌ تۆ گڕ مژینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ كە باڵا نەمام و نەوجوانی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi تۆ كە باڵا نەمام و نەوجوانی تۆ كە خونچەی كراوەی دەم بەیانی تۆ كە پەخشانی سەر شانە دوو زوڵفت بەمن ئەڵێی كە بۆچی پەرێشانی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەئاهی من گەردوون ژێر و زەبەر بێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەئاهی من گەردوون ژێر و زەبەر بێ‌ خواردن و خواردنەوەم خوێنی جگەر بێ‌ تۆ پشكۆی خەم نەچزاوە بەدڵتا لەكوێ‌ ئاگات لەمنی دەربەدەر بێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم زارە دڵم زارە پڕ ئازار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵم زارە دڵم زارە پڕ ئازار حەكیم دێنن كەوا دەردم بكا چار حەكیم بینی برینداری ئەوینم دەرمانی كرد برینانم بەناچار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆ تۆ فەرموت كە من كەشتیەوانم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆ تۆ فەرموت كە من كەشتیەوانم منی گێژداوە ئاوی دیدەكانم ئەترسم تۆش لەو گێژاوە نوقمبی نەمكەی ڕزگار كۆتایی بێ‌ ژیانم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوەندە مەستم نابینم دەست و پێی خۆم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەوەندە مەستم نابینم دەست و پێی خۆم چاوەكانت كەمێ‌ گەشتر بكە بۆم خۆشەویستم لەدڵ ئارام بڕاوە بۆ قوربانی بەقوربانی سەری تۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەو هەتا ڕۆژ، ڕۆژ هەتا شەو ئەكەم زار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi شەو هەتا ڕۆژ، ڕۆژ هەتا شەو ئەكەم زار پەرێشانم پەرێشانت بەیەكجار تاوێ‌ وەک شێری ناو زنجیرە نرەكەم تاوێ‌ وەک پڵنگی بەتیر بریندار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر هی من بێ‌ سەرانسەر گەنجی دنیا سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi گەر هی من بێ‌ سەرانسەر گەنجی دنیا لەژێر دەستی منا بێ‌ موڵكی عوقبا بێت و جارێ‌ ڕوبەڕوم چاو هەڵبێنێ‌ هەموی یەكسەر ئەبەخشم من لە ڕێی خوا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆرم فرمێسک لە دووری تۆ سڕیوە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi زۆرم فرمێسک لە دووری تۆ سڕیوە ڕەنگی سوری لە ڕوخسارم بڕیوە تۆزێ‌ خاوەن وەفابە ئەی فریشتە بۆتۆیە زەنگی بەد ناویم زڕاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆرم ناڵاند لە ئازار و لە ئێشا سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi زۆرم ناڵاند لە ئازار و لە ئێشا گەلێك جەفام بەعیشقی تۆوە كێشا چۆكم دادا بەرە و ڕوی قاپی ماڵتان بێ‌ مروەت بوی سەرێكت لێم نەكێشا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرشنگی ڕوت بە وێنەی خۆر بەتینە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پرشنگی ڕوت بە وێنەی خۆر بەتینە تیری غەمزەی چاوەكانت بەقینە خاڵی گۆنات وەها بەختی سوتاندوم وەرە سەیركە زوخاڵی ببینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم وێنەی بولبول هۆگری گوڵ بوو سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵم وێنەی بولبول هۆگری گوڵ بوو عیشقی باخ و درەخت و بەرزی چڵ بوو خوێنی سورە گوڵی داری ئەرخەوان منیش گوڵی درەختم خوێنی دڵ بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یادی تۆیە هەموو كاتێ‌ لەیادم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi یادی تۆیە هەموو كاتێ‌ لەیادم لەژیانم بەیادی تۆوە شادم شنەی یادی تۆ نەبوایە لەدڵدا پڕوكابوو گەڵای داری مورادم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک تۆ ئەدەی ئازارم لەبەر چی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi فەلەک تۆ ئەدەی ئازارم لەبەر چی ئەگەر گوڵ نیت بویتە خارم لەبەر چی شانم چەما , لەژێر باری مەینەتا تۆش خەمت كردە سەر بارم لەبەر چی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەدەریای خەما دڵ بۆتە ماسی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەدەریای خەما دڵ بۆتە ماسی دێت و ئەچێ‌ بێ‌ ئارام بەكەساسی لە دوو چاوم دێتە خوارێ‌ تكەی خوێن تۆ بوی مایل بە گوڵزاری نەناسی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆش و شادیم بەجارێ‌ لا نەماوە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆش و شادیم بەجارێ‌ لا نەماوە وەفاداری لە ئاستی من بڕاوە بەپێ‌ تەی ئەكەم لێرەوە تاكو (شیراز) دڵسۆزێكم نییە ڕوی بكەم بەلاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەمە دڵێ‌ ناسكە چەشنی شوشە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi هەمە دڵێ‌ ناسكە چەشنی شوشە ئاهی سارد و گریانم بۆتە پیشە ئەزانن بۆ تكەی خوێن دێ‌ لەچاوم من ئەو دارەم لەخوێنا كردم ڕیشە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پیشەی ڕۆژ ناڵینەو بێقەراری سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پیشەی ڕۆژ ناڵینەو بێقەراری شەویش نانوم لەتاو گریان و زاری دڵسۆزێكم نیە بچێتە لای یار بڵێ: دڵ ڕەق وایە شەرتی دڵداری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پرشنگی جوان لە ئاسمانی خودایی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پرشنگی جوان لە ئاسمانی خودایی لەتاو تۆ گرتم ڕێگەی گەدایی یەكەمجار هاتیتە پێشێ‌ بەنەرمی بێ بەڵێن بوی عەزیزم لەدوایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەشی هیچ كەس نەبێ‌ دەردی دڵی من سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەشی هیچ كەس نەبێ‌ دەردی دڵی من ماڵی بێ دین بابێتە كاولی من نەكەی پرسی لە ئازار و لە ئێشم نەتۆش هاتیە لام گوڵی من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: كاتی مردن، لای سەرم دڵبەرم بێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi كاتی مردن , لای سەرم دڵبەرم بێ‌ پێكەنینی بەیاسینی سەرم بێ‌ پادشابم ئەبەخشم موڵكی (شیراز) لە گیان كێشان بەدەستی ئاو دەرم بێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێسودە گەر بەسامانت بنازی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بێسودە گەر بەسامانت بنازی لەگەڵ گەنج و زێڕ و زیوا بسازی ببیتە خاوەنی تاجی كەیخوسرەو دێ‌ ئەو ڕۆژە و گۆڕ بترازی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گیانی شیرین كوشتمی دەردی جیایی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi گیانی شیرین كوشتمی دەردی جیایی لە دوو دیدە نەماوە ڕۆشنایی ئاوارە و دەردەدار و بێ‌ قەرارم لەگەڵ مەینەت گرتوومە ئاشنایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەردم كەم بوو وا خەمیش بوبە سەربار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دەردم كەم بوو وا خەمیش بوبە سەربار ئازار و ئێش بە هاوار ناكرێ‌ چار خودای گەورە ڕوی هاوارم لە تۆیە تۆ حەكیمی بۆ دڵانی بریندار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەودا سەری كەسێكم نیمە سامان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi سەودا سەری كەسێكم نیمە سامان برینداری شۆخێكم نیمە دەرمان دڵی بردووم دڵ بەردی دەخیلە كافرێكە نیە دەربەست بە ئیمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خودای گەورە خۆشەویستیم بەتین كە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خودای گەورە خۆشەویستیم بەتین كە دڵ و جەرگم تەواوی پڕ برین كە وابێ‌ ساتێ‌ دانەنیشم بێ‌ خەم بەوجۆرە خۆشەویستم لا شرین كە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵسوتاوان هەیانە ئاە و ناڵە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵسوتاوان هەیانە ئاە و ناڵە لە جێی فرمێسك لە چاویان خوێنی ئاڵە دڵنەسوتاو , بێ‌ ئاگایە لەسوتاو نازانێ‌ ئێشی سوتان چەند تاڵە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەدایک بوم بەشیری خەم كرام گۆش سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەدایک بوم بەشیری خەم كرام گۆش خەم هۆگرمە هەرگیز نامكا فەرامۆش بەوە ئەژیم كە جار جارە خەمی تۆ ئاگری عیشقی لەناو دڵم ئەكا خۆش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خولیای تۆیە عەزیزم وا لەسەرما سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خولیای تۆیە عەزیزم وا لەسەرما كە ئەتبینم چاو هەڵنایە لەشەرما خوا ئەیزانێ‌ لە بازاڕی عەشقدا بەرگی خەمە كە پۆشیومە بە بەرما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من ئەو بازەم كە ئەفڕم بێ‌ كۆتایی سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi من ئەو بازەم كە ئەفڕم بێ‌ كۆتایی ئەژیم تەنیا لە چۆڵ بێ‌ یان ئاوایی هەموو تیغێ‌ ئەسوڕێ‌ تا ئەبێ‌ تیژ من تیغێكی سوڕاوەم لە خودایی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵی شێواو پڕ لە خوێنی جگەر بێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵی شێواو پڕ لە خوێنی جگەر بێ‌ خۆڵی ڕێگەت بە ئاوی چاوم تەڕ بێ‌ لەسەر ڕێتا دا ئەنیشم شەو و ڕۆژ خوا تۆ بكەی ئەم ڕێگەیەی لەبەر بێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی نەفسی شوم لەدنیادا لەزەت خۆر سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەی نەفسی شوم لەدنیادا لەزەت خۆر قەڵەو كە لەش بۆ خۆراكی مار و مۆر نەمزانیوە بۆچی هاتوومە دنیا كوا چاكەیەک لە دوایی ڕوم بكا سور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە گیانت لە ڕێی جانانە دانان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشە گیانت لە ڕێی جانانە دانان لەجوانان جوانی و گیان بۆ جوانان بەم جۆرە بگەڕێ‌ ڕۆژ و مانگ و ساڵ تكای دەرمان بۆتە پیشەی نەزانان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە كاتێ‌ كەدەستم سەر نەزانێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشە كاتێ‌ كەدەستم سەر نەزانێ‌ گڕی وەر بێباكە وشك و تەڕ نەزانێ‌ كە نیشت و كەعبە و بتخانە و دێر هەموو خاڵی بكا و دڵبەر نەزانێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سەر و سامانی خۆم نایە پێناوت سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi سەر و سامانی خۆم نایە پێناوت پڕ ئازارم پەرێشانم لە تاوت پەرێشانان هەموو ڕۆینە ژێر خاک من لەسەر خاك نیوە گیانم , بە چاوت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گێژ و وێژم كە بێدین وا نەبێ‌ گێژ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi گێژ و وێژم كە بێدین وا نەبێ‌ گێژ جۆرێ‌ گێژم خافەی شادیم بوە لێژ ئەوە , كاری وەها كردە دڵ و گیان وەكو مۆمی بێ‌ پەروا دڵۆپ ڕێژ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ دڵم وێنەی خەیاڵت لەمشەودا سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بۆ دڵم وێنەی خەیاڵت لەمشەودا یادی جوانی وردە خاڵت لەشەودا برژانگم كەند لەدەوری هەردوو چاوم تا جوان سەیركە جەماڵت لەشەودا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵم لە تۆ بزەی شادی نەدیوە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵم لە تۆ بزەی شادی نەدیوە لە ئازار زیاتر ئازادی نەدیوە وێرانەی دڵ بەهاتنت ئاوایە خۆشەویستی وا بەربادی نەدیوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەكۆمەڵ خۆشە سەیرانی دەر و دەشت سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەكۆمەڵ خۆشە سەیرانی دەر و دەشت خۆشە هەموو بەدڵشادی بكەین گەشت دەمێ‌ گرتن , دەمێ‌ گەستن , دەمێ‌ ڕاو لەژیان با هەموو دڵمان بكەین چەشت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چەند خۆشە خۆشەویستم هاونشینت سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi چەند خۆشە خۆشەویستم هاونشینت بەدڵشادی بلاوێنم ئەوینت بەشێوەی عاشقانە جار بە جارێ‌ لەسەر لێوم بنێی لێوی شیرینت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆزگە گوڵ هەرگیز لەباخ نەڕوایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆزگە گوڵ هەرگیز لەباخ نەڕوایە كە هات و ڕوا جوان نەبوایە بێ‌ تۆ هەركەسێ‌ پێبكەنیایە بەخوێنی جەرگی ڕوی بشۆریایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەرانبەرم نەبێ‌ گیان نییە لەبەرما سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەرانبەرم نەبێ‌ گیان نییە لەبەرما خەیاڵی كەس هەرگیز نییە لەسەرما بەگیانی خۆشەویستی هەردوو دنیام لە سوێی تۆیە كە (تاهیر) دەربەدەرما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: منم دڵدار دێوانە و شەیدای تۆم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi منم دڵدار دێوانە و شەیدای تۆم منم ئاوارە كەوا ڕیسوای تۆم منم نازانم دڵ كەوتە چە لایە منم گیری پەرچەمی تاتای تۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕوم لە ڕوی تۆیە ئەی مانی دە و چوار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ڕوم لە ڕوی تۆیە ئەی مانی دە و چوار تۆ جوان ئەبینی باڵای بەرزی یار تۆ ئاگات نییە لە ئاگری ناو دڵ نازانی چۆنە حاڵی دەردە دار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەگەر شێری ئەگەر بەوری ئەگەر گۆڕ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەگەر شێری ئەگەر بەوری ئەگەر گۆڕ سەرئەنجامت ئەبێتە پاروی گۆڕ كاتێ‌ خرایتە سەر سفرە لە گۆڕا دەورت ئەدەن لە مار و دوپشك و مور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سێ‌ دەردی زۆر گرانم لێ‌ بون بار سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi سێ‌ دەردی زۆر گرانم لێ‌ بون بار غەریبی و ئەسیری و خەمی یار غەریبی و ئەسیری زۆر گرنگ نین لام خەمی یارم گرانە بۆم بكەن چار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوایە چەندە بێزارم لەدەس دڵ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خوایە چەندە بێزارم لەدەس دڵ شەو و ڕۆژ نییە قەرارم لەس دڵ زۆرم ناڵاند گەروی ناڵینم تەنگبو دەخیل چیبكەم چییە چارم لەدەس دڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئای بۆ ئەوكاتەی ئەچمە گۆڕی تەنگ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئای بۆ ئەوكاتەی ئەچمە گۆڕی تەنگ دەم لەخاك چەقیو بەكۆڵەوە سەنگ ڕوم لە قیبلەیە گیان لە بیابان لاشەم مار و مور لێی گیر ئەكەن چنگ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئای بۆ ئەو ڕۆژە ئەمنێنە ناو گۆڕ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئای بۆ ئەو ڕۆژە ئەمنێنە ناو گۆڕ سەنگ و بەرد ئەنرێم لەژێر گڵی زۆر قاچم ناجوڵێ‌ لەدەس مار ڕاكەم نەدەستم هەیە پێی دەربكەم مور ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەرگی شینم لەدەس دڵ كردە پۆشین سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەرگی شینم لەدەس دڵ كردە پۆشین بەشم شینە سەراپا بەرگیشم شین ئەناڵێنم لە دڵ ڕەقیت شەو و ڕۆژ جارێك نەتووت ناڵە و شینت لەبەر چین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خوایە ڕو لە كێ‌ كەم، یا لە كوێ‌ كەم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خوایە ڕو لە كێ‌ كەم، یا لە كوێ‌ كەم منی بێ‌ دەست هاوار لەكێ‌ كەم هەمومان ڕوی سكاڵامان لەتۆیە تۆ لەكوێ‌ بی ئەبێ‌ من ڕو لەوێ‌ كەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆری ئاسمان لەجوانی ڕوت بەشەرمە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆری ئاسمان لەجوانی ڕوت بەشەرمە مانگی تازە لە ڕوی ئەبرۆت بەشەرمە لەشارابم لە شاخابم لە هەر لا زوبانی من لەوەسفی تۆیە گەرمە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ‌ پشتیوان و بێكەس ڕو لە كێ‌ كەین سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بێ‌ پشتیوان و بێكەس ڕو لە كێ‌ كەین بێ‌ ئاشناو بێ‌ دەس ڕو لە كێ‌ كەین هەموو بێڕوین ئەوا هاتین بەرەو لات تۆ بێ‌ ڕو بی، بڵێ‌ بەس ڕو لە كێ‌ كەین ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە شاخان خۆشە چیا خۆشە دەشت سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشە شاخان خۆشە چیا خۆشە دەشت خۆشە هەموو بەدڵشادی بكەین گەشت دەمێ‌ سەیران دەمێ‌ شایی دەمێ‌ ڕاو هەر ئەو كێوە كاتێ‌ زانی بوە دەشت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: منی بێدەنگ منی دڵتەنگ و ڕەنگ زەرد سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi منی بێدەنگ منی دڵتەنگ و ڕەنگ زەرد شوشەی نەنگیم لەسەر دەستە ڕێگە بەرد ئەڵێن دور بكە تۆ بەدناو و سوكی دڵداری ڕاست توشی ئەبێ‌ هەزار دەرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەخشندەیە بەبێ‌ شوێن و جێگایە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بەخشندەیە بەبێ‌ شوێن و جێگایە نەخشكێشی هەموو جوانی دنیایە ئاگاداری گیان دارانە شەو و ڕۆژ بۆ ڕۆژ ڕەشان ئەو بە وێنەی چرایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: فەلەک نازانێ‌ كە چەندە پەشێوم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi فەلەک نازانێ‌ كە چەندە پەشێوم بە تاو توێی عیشق قرچاوە لێوم هەموو سورێكت ڕیشەم دەر ئەهێنێ‌ وەک گڵۆڵەی بەنم ڕو لە نشێوم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشەویستم هاوار بەرم بۆ لای كێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشەویستم هاوار بەرم بۆ لای كێ‌ لە جەوری تۆ گۆشت و ئێسقانم ئەسوتێ‌ ترسێ‌ لە خوا بكە: دڵڕەق , هەتاكەی بناڵێنم بەوێنەی نەی دەنگم دێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئاگادارنیت لە ئەحواڵی خراپم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئاگادارنیت لە ئەحواڵی خراپم بۆچی وا سەرگەردان تەوەلابم ئەناڵێنم لەدەستی تۆ بێ‌ مروەت وا ئەزانم منداڵێكی بێباكم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دێم و ئەچم پەرێشان و خەفەتناک سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دێم و ئەچم پەرێشان و خەفەتناک شێواوی تۆم، تۆش دڵڕەقیت نیتە باک بۆچی نابیستی فریاد و سكاڵام منی بێكەس ڕەنگ زەرد و سینە چاک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەپێش دەرگاكەتان چەند هاتم و چوم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لەپێش دەرگاكەتان چەند هاتم و چوم وێنەی پەروانەكەت چەند هاتم و چوم ڕێگەی دوورە هاتوم بۆ دیدەنی تۆ منی دێوانەكەت چەند هاتم و چوم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە ئاوی چاو دەجەیحونێ‌ پەیداكە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi بە ئاوی چاو دەجەیحونێ‌ پەیداكە وەرە (لەیلێ‌) تۆ (مەجنون)ێ‌ پەیداكە (فەرەیدون)ی خۆشەویستت لەدەس چو وەرە لە نوێ‌ (فەرەیدون)ێ‌ پەیداكە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: منێ‌ بێ‌ مەیی و بێ‌ بادە مەستم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi منێ‌ بێ‌ مەیی و بێ‌ بادە مەستم لە دولبەر دورم بێهۆش و هەستم لەناو ئاگردام هەست ناكەم گەربێ‌ بەڵام تینی عیشق ناو دڵی گەستم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆشە كاتێ‌ نەسەرم بێ‌ نە سامان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi خۆشە كاتێ‌ نەسەرم بێ‌ نە سامان لە هەردوو پێ‌ بئاڵێ‌ لكی دامان بە شەو و ڕۆژ ئارام بكەم بە پیشە ڕۆژێ‌ ئەبێ‌ كە ڕوناک بێ‌ چرامان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە ئەی دڵ بۆ لای یاری پێشیمان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرە ئەی دڵ بۆ لای یاری پێشیمان كارێ‌ مەكە لەدوایی بی پەشیمان ئەم دوو ڕۆژە دەبا تامێ‌ بچێژین لەژێر خاكا سبەینێ‌ ئەكرێ‌ شینمان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵە چۆنی، دڵە چۆنی، دڵە چۆن سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵە چۆنی، دڵە چۆنی، دڵە چۆن پڕ لە خوێنی، پڕ لە خوێنی، پڕ بە خوێن لە عیشقی لەیلەكەی سەمین عوزارت تۆ مەجنونی، تۆ مەجنونی تۆ مەجنون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەرە فریام كەوە تۆی دایم فریاد ڕەس سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi وەرە فریام كەوە تۆی دایم فریاد ڕەس بۆچی دەستم ڕابكێشم بۆ ناكەس ببەخشە پێم خاوەن خوان و بەخشندەی بۆ بەخشینم چاوەڕوانی تۆم و بەس ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوكاتە دێ‌ دەستت گیر بێ‌ لە دامان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەوكاتە دێ‌ دەستت گیر بێ‌ لە دامان لە كردارێ‌ كردووتە، بی پەشیمان بەڵام ئەوكاتە هاوارت بێسودە لات نامێنێ‌ نەجوانی و نەسامان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەشیمانم، پەشیمانم، پەشیمان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi پەشیمانم، پەشیمانم، پەشیمان ئەبینم كاروانێ‌ دێ‌ پەرێشان ئەم جیهانە بۆ كەس نابێ‌ هەتا سەر ئەت تۆرێنێ‌ بارت ئەنێتە سەرشان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە پێوەندام وەكو (یوسف) لە زندان سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi لە پێوەندام وەكو (یوسف) لە زندان ئەناڵێنم بەغەناكی پەرێشان ئەگەر سەد باخەوان باخیان ببەستن بەسە بۆمن گوڵ بارینی دوو لێوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەنگی ناڵینم نابیستی گیانە سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دەنگی ناڵینم نابیستی گیانە نازانی جەرگ و دڵم بریانە وەرن دڵسوتاو با كۆڕێ‌ بگرین قەدری دڵسوتاو لای سوتاوانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دڵداری هەڵمەت بۆ هەر كەسێ‌ بێنێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi دڵداری هەڵمەت بۆ هەر كەسێ‌ بێنێ‌ تین و بڵێسەی دا ئەمرێنێ‌ كێ‌ ڕزگاری بوو لە داوی عەشق شێتی نەكا و ناوی نەزڕێنێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شەوێكم نەدی دڵم بێ‌ خەم بێ‌ سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi شەوێكم نەدی دڵم بێ‌ خەم بێ‌ خۆشەویستەكەم لە لا هاودەم بێ‌ هەزاران ڕەحمەت ڕژایە سەر غەم قەت بڕوا ناكەم ساتێ‌ لێم كەم بێ‌ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوەندە مەستم نازانم سەر هەتا پێم سەبارەت: سەرچاوە: classic kurdi ئەوەندە مەستم نازانم سەر هەتا پێم هەتا دولبەرەكەم نازانێ‌ من كێم دڵئارامێ‌ كەدڵ ئارام بگرێ‌ لای لە خوام ناوێ‌ ساقی و كەوسەر بدا پێم ++++++++++++++++++++++