شاعیر: ڕازی کتێب: هۆنراوەکانی وەلی دێوانە (شەم و پەروانە) سەرناو: هاوار لە بەختم سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی هاوار لە بەختم، هاوار لە بەختم هاوار لە ڕەشی و ناپوختی بەختم هاوار لە ئێشی زامانی سەختم هاوار، دڵسۆزێ بێتە سەروەختم هاوار کۆست‌کەوتووی زەمانە منم هاوار بێکەس و دێوانە منم هاوار نوقمی گێژی دەرد منم هاوار ئاوارەی کێو و هەرد منم چاو بە فرمێسک و بە ئازار منم بێ‌یار و بێ‌دڵ، بێ‌خەمخوار منم ڕۆژ بێ مودارا، شەو بێ‌خەو منم فریشتەگیراو، بەخت‌شەو منم ئاوارە و وێڵی ناو شاران منم غوولی بەرەڵڵای کۆساران منم دەروون هەڵقرچاو، ڕەفێق‌کەم منم پەروانەی دەوری گۆنای شەم منم یاران تەگبیرێ، چارەیەک، کارێ دەرمانی دەردم وا لە کام شارە؟ بۆ کەسێ نییە بێتە هانای من دەرمان کا دڵی ناتەوانای من مەگەر هەر یەزدان فریام بکەوێ ئەینا هەناسەم ئەگیرێ شەوێ ++++++++++++++++++++++