شاعیر: ڕازی کتێب: هۆنراوەکانی وەلی دێوانە (شەم و پەروانە) سەرناو: دڵ بریانێ بێ دڵ بریانێ بێ، دڵ بریانێ بێ دەروون پڕ دەرد بێ، با حاڵ زانێ بێ تۆ مەینەت کێش بی، ئەویش بە خەم بێ تۆ وەک (پەروانە)، ئەو وێنەی (شەم) بێ بۆ کەسێ دڵت لە خەم کەیل بێ تۆ (مەجنون)ی وێڵ، ئەویش (لەیل) بێ داخت بۆ یەکێ ئەویش داخ دار بێ خەم خۆر و دڵسۆز هەتاسەر یار بێ خۆشە دڵداری لە هەردوسەر بێ نەک تۆ بسوتێی ئەو بێ خەبەر بێ نەک بەوێنەی (شەم) ترسی خوای نەبێ لە پەروانەکەی هیچ ئاگای نەبێ دەربەستی ئێش و ئازاری نەبێ ئاگای لە ناڵە و هاواری نەبێ دڵە، دەخیلە دەستم بە دامان بێ سوود مەکێشە جەفای بێ سامان ++++++++++++++++++++++