شاعیر: ڕازی کتێب: هۆنراوەکانی وەلی دێوانە (شەم و پەروانە) سەرناو: یارم لە خەودا یارم لە خەودا، یارم لە خەودا ئەمشەو پەشێو دیم، یارم لە خەودا ڕەنگ‌زەرد و بێ‌دەنگ پڕ خەم لە خەودا کز و لێوبەبار دیم «شەم» لە خەودا کە بە زەلیل‌ی دیم «شەم» لە خەودا کەوتمە ناڵە لە شیرین خەودا جۆرێ شێواو بوو دیم بە خەو ئەمشەو بە سەرگەردانی ڕاپەڕیم لە خەو کاتێ ڕاپەڕیم، کە زانیم خەوە مەستی (ئەلەست) بووم لەو نیوە شەوە ++++++++++++++++++++++