شاعیر: ڕازی کتێب: هۆنراوەکانی وەلی دێوانە (شەم و پەروانە) سەرناو: هەی شەمی شەوان سەبارەت: دیوانی وەلی دێوانە، چاپی انتشارات کردستان ١٣٨٥ کـ. هـ، لاپەڕە ٦٢و٦٣. - لە لایەن بەڕێزێکەوە بە 'ئای پی': ٨٣.١٢٠.٤. ٥٥ هەی شەمی شەوان هەی شەمی شەوان ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان ھەی ژیانی من ھەی ڕۆحی ڕەوان ھەی گلێنەیی دیدەی بێ‌خەوان هەی ئاسکی سەرکەل لە سێبەر سڵ کەر هەی هەوای سازی کوێستانان لە سەر ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من گوێ نادەی بە ئاە، زامی سەختی من ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم بێ‌باکی لە تین قرچەی دەروونم ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم وادەی من و تۆ دیوانی خوا بێ مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێ (شەم)ی ڕوومەت شەم تۆ بە سەلامەت سکاڵای دڵم کەوتە قیامەت ++++++++++++++++++++++