شاعیر: هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: تانگۆی کوردی سەبارەت: سلێمانی - ١٩٤١ - پێداچوونەوە: بینایی دیدە تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم ڕۆشنکەری ڕێگای ژین و مانم با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ، شار و دێ ڕاکەین و ڕوو بکەینە چۆڵ و هەردێ، ناو هەردێ تەنیا، وەک ئاسکۆڵەی کۆسار ڕوو بکەینە قەدشاخ و ناو گوڵزار *** لە قەد پاڵی شاخی هەزار بە هەزار لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار دەست لە گەردن، تاکوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد، هەر بە باد گۆنات، هەڵمژم پڕ بە دەم سوور هەڵگەڕێی هێندە ماچی کەم ++++++++++++++++++++++