شاعیر: هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: بۆ شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزا سەبارەت: (١٩٧٢) بۆ «شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزای بەرزنجی» وتراوە، کە لە نەخۆشخانەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد هەتا مابووم، دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ! نە هۆشم مەستی بۆنی بوو، نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ! کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی نە دڵسۆزم لە دەورم بوو، نە کەس بەو مردنەی زانی! ++++++++++++++++++++++