شاعیر: هەردی کتێب: ڕازی تەنیایی سەرناو: شانزە ساڵ چاوەڕوانی سەبارەت: عەبابەیلێ - ١٩٤٨ دوێنێ لەتەک نەمانی سوورایی خۆرنشینا کە شەو هێواشێ باڵی کێشا بەسەر زەمینا تۆماری شانزە ساڵی ژیانی خۆشەویستیم ئاواتی پڕ لە تاسەی دەروون و گیانی برسیم بە جارێ نایە چاڵی ژیانی پڕ سزاوە کە شەوقی چەندە گەنجی هەژاری تیا ڕزاوە لە تەک هەموو عەزاب و ژیانی بێ هیوادا ئەم ڕەنجی ساڵەهایەم، کە گشتی چوو بە بادا لەتەک ئەمانەشا من، هەرچەندە تێگەییشتووم کە دووی خەیاڵی دووری، پەری نیگارێ کەوتووم لە کانی قووڵی دڵما کە بۆتە گۆڕی ئاوات ڕژاوە نەقشی باڵای بڵندی ئاڵ و واڵات ++++++++++++++++++++++