شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: ڕاوچی سەبارەت: چیرۆک ڕاوچییەک لە بۆسەدایە. بەفر وڵاتی داپۆشیوە. زۆر برسییە. بە خەیاڵی خۆی دەبێتە باڵندە. هەڵدەفڕێ. لە ئاسمان برسیەتی تەنگی پێ هەڵدەچنێ. چاوی بە ڕەشایییەک دەکەوێ. لێی نزیک دەبێتەوە. ڕاوچییەک سێرەی لێ دەگرێ. لە نەکاو ڕاوچییەکە دەبینێ. دەیەوێ بگەڕێتەوە. دڵی وەک چۆلەکە لێ دەدا. تەقە لە تفەنگی ڕاوچییەکە دێ و ترپە لە لەشی باڵندەکە دێ. ئەم وە خۆ دێتەوە. تفەنگەکەی فڕێ دەدا. ئەوە ئاخرین جاری بوو کە ڕاوی دەکرد. ++++++++++++++++++++++