شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: هەرمان فریشتەی بەفرلەپاش سەفەری دوور و درێژی باوەشی ئاسمان، لەسەر سوور گوڵی گۆنای تۆ نیشت و زوو توایەوە. سەرپەنجەی نەرمی بۆنی ڕێحانە دوای شەوی زولفت، دەنێو بێستانی سینەی تۆ گەڕا و قەت نەبڕایەوە. زەردە گەڵایەک لەنێو کۆڵانی پڕبیرەوەریی دەنگی خوسپەی پێت خۆی کردە پێخوست، بە لکی سەوزی درەختێکدا نەلکایەوە. ++++++++++++++++++++++