شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: ڕێگا زین و لغاوی ئەسپی با فڕێ دەدەم. بە کۆڵانی خۆڵەپۆتینەی زەمانا چوارناڵ دەڕۆم. لەپشت سەرم بارانی تۆزە دەبارێ. لە کانیاوی تراویلکە دەڕوانمە خۆم: تراویلکە، ئاوێنەیەکی تێکچڕژاو. کەمەندی دەست ڕەیاڵ دەکەم، لە قەدی ئاسۆی باڵێنم: ئاسۆیە و ئاسکێکی ڕەوەک. دە ئەسپی هەنگاوم دەخوڕم : ئاسۆیە و قەڵای سەهۆڵین. توند باوەشی پێ دا دەگرم: ئاسۆ، چیایێکی هەورین! ئەرێ ئاسۆ ڕووبارێکە، هەرماسی سەربەستیی خەون دەتوانێ مەلەی تیابکا؟ ! ئاسۆ گەواڵە هەورێکە، هەر بای خەیاڵ دەکرێ باوەشی پیا بکا؟ ! ++++++++++++++++++++++