شاعیر: مارف ئاغایی کتێب: زەوی سەخت و ئاسمان دوور سەرناو: مانەوە ئەم خۆشەویستە دڵڕەقە عیشق پەروەرەینە دەتوانم وەکوو کیژێک بیخەمە پاشتەرکی ئەسپ و لەژێر سایەی زێڕەوشانی تریفەی مانگەشەوێکدا هەڵیگرم، نە دەشتوانم هەرگیز دڵی لێ بەردەم و خۆم گیرۆدەی کۆلکەزێڕینەی شوێنێکی دیکە بکەم ناوی: خاکە ئەم دەریایەی نە دەتوانم لە جامی چاوەکانمدا ڕایگوێزم و نە دەشتوانم لە دووریی ئەو لە ئوقیانووسی هیچ شوێنێکی دیکەدا قومە ئاوێک بخۆمەوە، ناوی: خەڵکە من دەزانم دارستانی هەموو شوێنێک جریوەی گەرمی چۆلەکە و ڕووباری هەموو وڵاتێک دەنگی تاڤگە و ڕەنگی کەف و پێچ و پەنای ڕێگەی بەرەو دەریای هەیە بەڵام چ بکەم، لێرە نەبێ نە گوێم چاکیان دەبیسێت و نە چاوم چاکیان دەبینێ و نە گیانم چاکیان هەست دەکا. ++++++++++++++++++++++